ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/27/ وتووێژی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
وتووێژی تەلەفۆنی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان و سەید عەباسی عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هەردوولا باسیان لە هاوکارییە دوو قۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد
2-
خەرازی: ئێستا دۆخی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نیە
کەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران وتی: ئێستاکە هەڵ و مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نیە مەگەر هەلومەرجێک دروست بکرێت کە لایەنی بەرامبەر ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ بەشداریکردن لە دانوستانی ڕاستەقینە نەک دانوستانی زۆربێژانە
3-
ئیدانەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری نوێی ئاسمانی و زەمینی لە لایەن ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری سوریا و گەڕەکی دیمەشقی بە توندی ئیدانە کرد.
4-
40 هەزار کەس لە کەناری ڕۆژئاوا ئاوارە بوونە
ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بەهۆی بەردەوامی پەلامارەکانی ئیسرائیلەوە 40 هەزار کەس ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بەجێبهێڵن و ئاوارەبوونە
5-
شارەوانی بەیکۆزی ئەستەموڵ دەستگیرکرا
عەلائەدین کۆسێلار، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی بەیکۆزی ئەستەموڵ لە پارتی جەهەپە و پێنج بەرپرسی شارەوانی و هەروەها 15 کارمەندی چەند کۆمپانیایەک کە لەگەڵ شارەوانی کاردەکەن، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی دەستگیرکران
6-
حکومەتی لوبنان دەنگی متمانەی لە پەرلەمان وەرگرێت
کابینەی لوبنان بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام توانی بە 95 دەنگ لە کۆی 128 دەنگی ئەنجومەنی یاسادانانی لوبنان دەنگی متمانەی پەرلەمان وەربگرێت.