ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/28/ بەهێزکردنی توانای بەرەڤانی ئێران پێویستە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بەهێزکردنی توانای بەرەڤانی ئێران پێویستە
ئیسماعیلی بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی وتی: "ئێران بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی توانای سەربازی_بەرەڤانیی خۆیدا، ئەوە هەنگاوێکی پێویستە."
2
سەرکەوتنی فەلەستینییەکان لە باهۆزی ئەقسا
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، ڕایگەیاند: "دانپێدانانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بە شکستهێنانیان لە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، پیشاندەری باندەستبوون فەلەستینییەکان و بەرزبوونی ویست و ورەیان بەسەر هەموو میکانیزمە سەربازییەکانی داگیرکەرانی زایۆنییە."
3
هەڵمەتی دژە زایۆنی لە باشووری حەیفا
ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی دوو هەڵمەتی دژە زایۆنیان کردووە لە ڕێگەی کردنەژێرەوەی زایۆنییەکان بە ئوتومبیل لە ناوچەی حەیفا هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو، کە سەرجەم برینداربوونی ١٢ کەسی لێکەوتۆتەوە.
4
هێرشی درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی لوبنان
ژێدەرە لوبنانییەکان باسی شەهیدبوونی یەک کەس و برینداربوونی ٣ کەسی دیکەیان کردووە لە پەلاماری درۆنی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شارۆچکەی هەرمەل لە ڕۆژهەڵاتی لوبناندا.
5
دەستدرێژیکردنەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سووریا
میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی دیسان دەستدرێژی سەربازی کردۆتە سەر باشووری سووریا و هێزەکانی ئەم ڕژێمە لە پارێزگای قۆنەیتەرە پێشڕەوییان کردووە.
6
پێشوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەنگاوەکەی ئۆجەلان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە
ستێفان دووجاریک، وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئانتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشوازی دەکات لە هەنگاوەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.
7
تەشەنەی قەیران لە نەخۆشخانەکانی ئینگلیز
تەشەنەی نەخۆشیی کۆئەندامی هەرسی نۆرۆ ڤایرۆس لەنێو خەڵکی ئینگلیز دیسان بووە هۆی پەککەوتنی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم وڵاتە کە بەرەوڕووی کەمبوونی بودجە و ستافی پزشکیی و دەرمان بوونەتەوە.
8
پەیامی گۆتێرێش بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرووبەندی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا داوای لە هەمووان کرد لەم مانگە پیرۆزەدا هەوڵ بدەن بۆ ڕۆنانی جیهانێکی دادگەرانەتر و ئاشتیخوازانەتر.