شوبات 28, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

پزشکیان: ئێرانی بەرامبەر بە ملهوڕ سەردانانوێنێ

مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێران ترسیان نییە لە بایکۆت و گوشار، وتیشی: "ئێمە هۆگری دانوستانین، بەڵام بەرامبەر بە مەلهوڕەکانیش سەر دانانوێنین."

2
٤٤ دیلی ئازادکراوی فەلەستینی ژن و منداڵن

ناهد ئەلفەخوری بەرپرسی ڕاگەیاندنی زیندانیانی حەماس وتی: " لە خولی حەوتەمی ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکاندا، ٤٤ فەلەستینی ئازادکراو ژن و منداڵ بوون کە دوێنێ پێنج شەممە ئازاد کران."

3
هالیڤی بەرپرسایەتی شکستەکەی ڕژێمی زایۆنی گرتە ئەستۆ

هێرتزی هالیوی سەرۆکی وازلەکارهێناوی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە داننان بە هەڵەبوونی پەلاماردانی غەززە لە ٧ـی ئۆکتۆبەر وتی: "ئێمە لەم شەڕەدا شکستمان هێنا و بەرپرسایەتی ئەم شکستە لە ئەستۆی مندایە."

4
سەدر ڕوو لە جۆلانی : لە قسەی ئەتنخوازانە دەسهەڵگرن

ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێکدا ڕوو لە جۆلانی" سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا داوای لێ کرد بێ دەنگە نەکات بەرامبەر بە پەلامار ودەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی داگیری زایۆنی لە سووریادا

5
پێشوازیی عێراقییەکان لە گەڵاڵەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە

 وەزارەتی دەرەوەی عێراق، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشوازییان کرد لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە.

6
کاردانەوەی ئاکەپە بە پەیامەکەی ئۆجالان

پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان لە کاردانەوە بە پەیامەکەی ئۆجالان لە بارەی هەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکە ڕایگەیاند کە چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئەم پەیامە و هەروەها ڕادەی کاریگەری و جێبەجێکرانی بە کردەوەیە.