ئادار 01, 2025 08:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

وەڵامی تاران بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی دژە ئێرانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی: ئێمە پێداگرین لەسەر هەڵوێستە بنەماییەکانی خۆمان  و هەموو ڕۆژێک هەڵوێستەکانمان لە سیاسەتێکەوە بۆ سیاسەتێکی دیکە ناگۆڕین

 2-

سووکایەتی بە زلنسکی لە لایەن ترەمپەوە 

لە کۆشکی سپی   دەمەقاڵەی توندی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و جێگرەکەی و سەرۆکی ئۆکرانیا کە میوانی ئەوان بوو لەبەردەم کامێرای پەیامنێران، بوو بە تەوەرێکی میدیایی و بەگوێرەی هەواڵە میدیاییەکان، زێلێنسکی لە کۆشکی سپیدا بێ ڕێزی پێکرا

 3-

مێدڤێدێڤ: زێلێنسکی خراپ ڕووشکێن کرا 

مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا،  بە  دەربڕینی خوشحاڵی خۆی لە ڕووداوەکانی کۆشکی سپی  وتی: ترامپ بۆ یەکەمجار ڕاستییەکانی بەو داهۆڵی بەنگیە گوت. زێلێنسکی خراپ ڕووشکێن کرا . ئەو یاری بە جەنگی جیهانی سێیەم دەکات.

 4-

ئەردۆغان: پێشوازی لە ئاشتی دەکەین

ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کاردانەوە بە پەیامەکەی ئۆجەلان، وتی: تورکیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیەوە و ئامادەین گوێ لە هەر پێشنیارێک بگرین کە  یارمەتی بە ئاشتی بدات  بەبێ  گرینگی دان بە ئەوەی کە لەلایەن کێ پێشنیار دەکرێت.

5-

حەماس: قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربەست دەستی پێنەکردووە

تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، پابەندبوونی حەماسی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیاند ووتی: تا ئێستا دانوستانەکان سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەستی پێنەکردووە.

6-

خاکە داگیرکراوەکان بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستەوە دەکەونە بەرئامانج

سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە شەڕی دژی غەززە بدات، تەواوی خاکە داگیرکراوەکان دەکەونە بەر  ئامانج.