ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/01/ کاردانەوەکان لەحاندسووکایەتی بە زێلێنسکی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
کاردانەوەکان لەحاندسووکایەتی بە زێلێنسکی
کاربەدەستانی ئەوروپی لەوان سەرۆکی فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز، سوید و پۆڵەندا، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و هۆڵەندا ، لەدوای بێ ڕێزی بە زێلنسکی لەلایەن ترەمپەوە لە کۆشکی سپی، دەستیان کرد بە بەرگرییەکی تەواو لە سەرۆکی ئۆکرانیا
2-
گۆتێرێش :ئاگربەست لە غەززە دەبێ بەردەوام بێت
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی دژایەتی خۆی بۆ ئامادەبوونی سوپای تێرۆر لە غەززە وتی: غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە سەروەری فەلەستین و ئاگربەست لە غەززە دەبێ بەردەوام بێت و دەستبەسەرکراوانی زایۆنی ودیلە فەلەستینیەکان ئازاد بکرێن.
3-
جەختی نەواف لەسەر چوونەدەری داگیرکەران لە خاکی لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان دوای سەردانی ناوچە شەڕلێدراوەکانی باشووری ئەو وڵاتە، جەختی لە پێویستی کشانەوەی بە تەواوی سوپای داگیرکەری زایونی لە خاکی لوبنان کردەوە
4-
پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاند
پەکەکە ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ چەک دانان و بەڕێوەبردنی کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوە بەپێی داواکاری ئۆجەلان، بەڵام جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەش پێویستە ئوجالان خۆی کۆنگرەکە بەڕێوەببات
5-
خستنە خوارەوەی 4 خۆفڕی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین
ناوەندی مێدیایی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان وێڕای بەرپەرچدانەوەی پەلاماری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، هەروەها چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هاوێژی سوپای تورکیایان لە دەڤەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق خستووەتە خوارەوە.
6-
چاوپۆشی لە خاکی فەلەستین قەدەغەیە
مەهدی ئەلمەشات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە فەلەستین پرسی سەرەکی هەموو ئومەتی ئیسلامییە و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە چاوپۆشی لەم خاکەبکات.