ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/01/ داوای حەماس لە فەلەستینییەکان بۆئامادەبوون لەمزگەوتی ئەقسا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
داوای حەماس لە فەلەستینییەکان بۆئامادەبوون لەمزگەوتی ئەقسا
عەبدولڕەحمان شادید کاربەدەستێکی بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا داوای لە گەلی فەلەستین کرد کە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە ژمارەیەکی زۆر لە مزگەوتی ئەقسا ئامادەبن.
2-
زاخارۆڤا: ترەمپ لەهەمبەر زێلێنسکیدا دانی بەخۆدا گرت
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دەمەقڕێ لە گەڵ زلنسکی لە کۆشکی سپی دانی بە خۆدا گرت .
3-
ڕێبازی شەهیدان نەسروڵڵا و سەفی الدین بەردەوامە
شێخ محەممەد یەزبەک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئایینی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئێمە لەسەربەڵێنی خۆمان دەمێنینەوە، هەرگیز تەسلیم نابین، ئاڵای شەهید نەسروڵڵا و یاوەرانی هەرگیز ناکەوێت و ڕێبازەکەیان تەواو دەکەین.
4-
گوشاری ئەمریکابۆسەرعێراق
سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی ڕایگەیاند، پەیوەندییە باڵاکانی نێوان بەغدا و تاران هۆکاری سەرەکی بوو بۆ زیادبوونی فشارەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و باج وەرگرتن لە عێراق.
5-
ڕێککەوتنێک بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە
ئەنجومەنی پیشەسازی نەوتی کوردستانی عێراق ئیپیکور ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ئامادەن دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە.
6-
ڕێککەوتنی نەوتی نێوان کوردەکانی سوریا و دیمەشق
کوردانی سوریا و حکومەتی کاتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی سێ مانگەیان واژۆکرد بۆ گەیاندنی نەوتی ناوچە کوردییەکانی سوریا بۆ دیمەشق کە کارناسان پێیان وایە ڕەنگە نیشانەی کەمبوونەوەی ناکۆکییەکانیان بێت.