ئادار 02, 2025 08:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جنین

 سەرباری تێپەڕینی 40 ڕۆژ بەسەر پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای جنین لە کەرتی ڕۆژاوا و دەستپێبوونی مانگی ڕەمەزان و ڕەوشی نالەباری ئابووری- کۆمەڵایەتیی سەرچاوە گرتوو لە ئاوارە بوونی شارومەندانی ئەم ناوچەیە، پەلاماری ئەم ڕژێمە بۆ سەر ئەم ئۆردوگایە هەر بەردەوامە.

2-

حەماس بێ ڕاگیردرانی شەڕ دەسبەسەرکراوان ئازاد ناکرێن

لە کاردانەوە بە بەیاننامەکەی نووسینگەی نەتانیاهۆ، حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە ئازادکردنی ئەو دەستبەسەرکراوە ئیسراییلییانەی کە لە غەززە ماونەتەوە، تەنیا لە ڕێگەی دانوستانی هاوپێوەند بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە چوارچێوەی مامەڵەی دیلبەدیلدا جێ بە جێ دەکرێ.

3-

پێداگریی یەکێتی لەسەر گەرەنتیی تازە بۆ پێکهێنانی حکومەت

 سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتی خوازیاری گەرەنتییە بۆ بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەیهەوێ سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی پێکەوە ببنە بەرپرسی پێکهێنان کابینە.

4

زیاتر بوونی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە باکووری سووریا پەرە پێداوە، دوابەدوای ئەوەی کە ملیشیاکانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند کە داخوازەکەی ئەمدواییەی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەکەکە ئەوان ناگرێتەوە.

5

وشداری ٣ ساڵ لەمەوبەری ڕێبەری شۆڕش لەبارەی ئۆکراین

ئێکانتی ڕێبەری شۆڕش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وشدارەکەی 3 ساڵ لەمەوبەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان بڵاو کردەوە کە فەرمووی: پشتبەستن بە زلهێزانی ڕۆژوایی تراویلکەیە. ئەم سەر لەوێ بڵاو کردنەوەیە پاش کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زلانسکی و هیوابڕاوی ئۆکراین لە ئەمریکا بوو.

6

پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان لە لایەن یانە ئەورووپاییەکانەوە

هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زۆرێک لە یانە ئەورووپاییەکان لە لاپەڕە فەرمییەکانیاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەم مانگەیان لە موسڵمانانی سەرانسەری جیهان پیرۆزبایی کردووە.