ئادار 02, 2025 10:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

بنپێکرانەوەی ئاگربڕ لە غەززە

هەواڵەکان ڕایانگەیاندووە کە درۆنەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی بێت حانون لە باکووری کەرتی غەززەیان بۆردوومان کردووە. لەم جەنایەتەدا فەلەستینییەک شەهید و کەسێکی تریش بریندار بووە.

2-

هەموو دەروازە سنوورییەکان دادەخرێن

ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند؛ حکوومەت فەرمانی داوە بە سوپا کە هەموو ئەو دەروازە سنوورییانەی بە ڕووی غەزە دەکرێنەوە دابخات و بەم چەشنە پێش بە گەیشتنی هەر یارمەتییەک بە کەرتی غەززە بگرێت.

3-

پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی ببێ بە بنەمایەکی یاسایی

فاڵح فەیازسەرۆکی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەنگی لەسەر دەدرێت، بۆ ئەوەی ببێت بە بنەمایەکی یاسایی بۆ یاسای خانەنشینی و خزمەت.

4-

سوپای تورکیا لەخاکی هەرێم بچێتەدەرەوە

مەحما خەلیل ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق ڕایگەیاند؛ "لەدوای چارەسەرکردنی پرسی پەکەکە، پێویستە کاری دیپلۆماسی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لەهەر بیانویەک کە ڕێگە بەهێزەکانی تورکیا بدات لە خاکی عێراقدا بمێننەوە"

5-

شەڕی دەروزییەکان و هێزەکانی جۆلانی

 میدیاکان باسی ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی قورس دەکەن لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی دەروزی لە شاری جەرمانا لە دەڤەری دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سەربە ئەبوو محەممەد جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا.

6-

زلەنسکی: پاڵپشتی ترەمپ پێویستە

سەرۆک کۆماری ئۆکراین پاش ئامادەبوونی پڕهەراوهوریا و بێ وێنەی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە کییەف تەواو پێویست و گرینگە.