ئادار 03, 2025 08:09 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

1

حەماس: داگیرکەران، سیاسەتی برسێتی و بەرتیلیان گرتووەتەبەر

"حازم قاسم" وتەبێژی حەماس لە کاردانەوە بە کردەی رژیمی زایۆنی لە داخستنی تێپەڕگەو دەروازەکانی غەززەو پێش گرتن بەهاتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچە، وتی: ئێمە ئەو کارەی نەتانیاهو بەتوندی شەرمەزار دەکەین و بە پێشێلی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکەو جەنایەتێکی دیکە لەلایەن رژیمی داگیرکەرانی دەزانین.

2

ناڕازییان، شەقامی نشینگەی نەتانیاهویان داخست

نەیاران وناڕازییانی سیاسەتی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی سەبارەت بە شەڕی غەززە جارێکی دیکە هاتنەسەر شەقامەکان و ئەو شەقامەی دەچێتەوە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ناوبراو لە بەیتولموقەدەسی داگیرکراویان لەڕووی هاتووچۆی ترۆمبیلەکان داخست.

3

‌جێگیربوونی هێزی ئاسایشی سوریا لە "جەرەمانا"

"حیسام تەحان" بەرێوەبەری ئاسایشی پارێزگای ریفی دەمشق ڕایگەیاند، دوای ڕوودانی شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکانی دەروزیی ئەو شارە لەگەڵ هێزەکانی وەفادار بە جۆلانی، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا، هێزە ئاسایشییەکان لە شاری "جەرەمانا" جێگیربوون.

4

فۆن دەرلاین: پێویستە ئوروپا خێرا بەچەک تەیار بکرێ

"ئورسولا فۆن دەرلاین" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئوروپا وتی: دەبێ ئوروپا خێرا بە بەهێزکردنی توانای چەکئامێریی خۆی، پێشانی ئەمریکای بدا کە بۆ بەرەڤانی لە دیموکراسی ئامادەیە. وتیشی: ئێستا، زیادکرانی بڕەبودجەی سەرمایەنانەوە لەبواری بەرەڤانیدا، گرینگیەکی یەکجار زۆری هەیە.

5

ناڕەزایەتی خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئەمریکا دژ بە ترامپ وماسک

هەزاران کەس لە خەڵکی ئەمریکا لە نیۆیۆرک و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، لەدژ کردەکانی حکومەتی ترامپ لەمەڕ دەرکردنی فەرمانبەرانی حکومەت، ناڕەزایەتییان دەربڕی.