ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/03/ خەزعەلی: شتێک بەناوی هەڵوەشانی حەشدی شەعبی، بوونی نیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
خەزعەلی: شتێک بەناوی هەڵوەشانی حەشدی شەعبی، بوونی نیە
"قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە پێداگریی لەسەر گرینگیی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە، وتی: شتێک بەناوی هەڵوەشانی حەشدی شەعبی بوونی نیە. وتیشی: داوای چەکداماڵینی گرووپە خۆڕاگرەکان، هەوڵێکە لەپێناو لاوازکردنی توانای بەرگریی عێراقدا.
٢.
داخرانی تێپەڕگەکان لەلایەن نەتانیاهو، تاوان و ژینۆسایدە
"سەلاح عەبدولعاتی" سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی فەلەستینیی "حەشد" وێڕای ئاماژە بە کردەی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەمەڕ داخستنی تێپەڕگەکانی کەرتی غەززەو پێش گرتن بەهاتنی یارمەتییە مرۆییەکانی، بە تاوان و ژینۆساید دژ بە دانیشتووانی غەززە زانی و وتی: داگیرکەران هەروا درێژە دەدەن بە ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژیی فەلەستینیەکان.
٣.
جونبەلات: لەهەمبەر پیلانەکانی تەلاویڤ دژ بە سوریا، هۆشیار بن
"وەلید جونبەلات" سەرۆکی پێشووی پارتی سۆشیالیستی پێشکەوتنخوازی لوبنان لەبارەی پیلان و ئاژاوەگێڕییەکانی رژیمی زایۆنی هەمبەر بە سوریا، وشداریی داو وتی: تەلاویڤ بەنیازە لە تایفە جۆربەجۆرەکان لە سوریادا بە قازانجی خۆی و پارچە پارچەکرانی ناوچە، کەڵک وەرگرێ.
٤.
روتە: ئوروپییەکان، بڕەبودجەی تایبەت بە بەرەڤانی زیاد دەکەن
"مارک روتە" سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ژمارێک لە سەرۆکانی ئوروپایی، گەڵاڵەو پرۆژەگەلێکیان بۆ زیادکردنی بڕەبودجەی تایبەت بە بەرەڤانی، ئامادەکردووەو بەم چەشنە تێچووی تایبەت بە بواری بەرەڤانی زیاد دەکەن.
٥.
کورتە ئەنیمەیشنی ئێرانی، خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت
لە نەوەدو حەوتەمین ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا، ئەنیمەیشنی کورتی ئێرانی بەناوی "سێبەری بەرزی سەروو" خەڵاتی وەرگرت. ئەو ئەنیمەیشنە ئێرانیە، بوو بە براوەی باشترین ئەنیمەیشنی کورت .