ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/04/ حەماس: چەکی خۆڕاگریی بۆ مامەڵە کردن نابێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١
حەماس: چەکی خۆڕاگریی بۆ مامەڵە کردن نابێ
سامی ئەبوو زوهری لە سەرکردەکانی حەماس دوێنێ شەوێ رایگەیاند ئێمە قەت ڕازی نابین لە بری بنیاتنانەوەی غەزە و ناردنی یارمەتی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەو ناوچەیە ، چەک دابنێین
٢
شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینیی لە لێواری ڕۆژئاوا
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە دوێنێ شەوێ "جیهاد عەلاونە"ی گەنجی فەلەستینیی لە خۆرهەڵاتی جنین لە ئەنجامی تەقەکردنی چەکدارانی زایۆنیست ، شەهید بووە
٣
هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر ڕۆژئاوای سووریا
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆڕتیان دا ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بەندەری تەرتووس لە ڕۆژئاوای سووریایان بۆمباران کردووە
٤
دواکەوتنی هەناردەکرانی نەوتی هەرێمی کوردستان
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بلومبێرگ ، عێراق و کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکان لە هەرێمی کوردستان ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ دەستپێکرانەوەی هەناردەکردنی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێمی کوردستان، بەڵام رێک نەکەوتن
٥
دەمیرتاش بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا
بە مۆڵەتی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ،سەلاحەدین دەمیرتاش ، بۆ ئەوەی لەکاتی نەشتەرگەری هاوسەرەکەی دا ، لەلای بێت ، بە شێوەی کاتیی ئازاد کرا
٦
باڵوێزی تورکیا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرا
لە دوای لێدوانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا و پڕوپاگەندە بە دژی ئێران ، باڵوێزی تورکیا لە تاران ، بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرا
٧
وەستانی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکڕاین
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی واشنگتۆن پۆست ، ڕایەدارانی ئەمریکا لە ئاڕاستەی بڕینی یارمەتی سەربازیی واشنگتۆن بۆ کیێڤ ،خەریکی تاووتوێکردنی بژاردەی کەمکردنەوەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگریی لەگەڵ ئۆکڕاین و ڕاهێنانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەن