ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/04/ ئەگەریی دەسپێکرانەوەی شەڕ لە غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
ئەگەریی دەسپێکرانەوەی شەڕ لە غەزە
کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی زایۆنیی راپۆڕتی دا سوپای ئەو رژێمە بەنیازە لە ١٠ رۆژی داهاتوودا شەڕ بە دژی غەزە دەستپێبکاتەوە
02
وشداریدانی یەمەن بە رژێمی زایۆنیی
ئەنساڕوڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند پێداگری رژێمی زایۆنیی لەسەر بنپێکردنی ئاگربەس کە بۆتە هۆی داخرانی دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەزە ، یاریکردنە بە ئاگر
03
باغچەلی پێوەندی بە دەمیرتاش کرد
پهرلهمانتارێکی دهم پارتی و ئهندامی شاندی ئیمراڵی ئاشکرایدهکات باغچەلی پێوەندی به سهڵاحهدین دهمیرتاش کردووە و پێی گوتووه ئاییندەیەکی باش چاوەڕێمان دەکات
04
ئەلئەعرەجی: جەولانی ، ئەندامی داعش بووە و تاوانکارە
قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق : جەولانی سەرۆکی کاتیی سوریا ، ئەندامی داعش بووە و تاوانکارە و دەستی سوورە بە خوێنی عێڕاقییەکان
05
بەقایی: لێدوانی فیدان نەشیاو بوو
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لێدوانی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە نەشیاو زانی و رایگەیاند باش وایە بەرپرسانی ئەنقەرە زیاتر بیر لە سیاسەت و کردەوەکانی خۆیان بکەنەوە
06
ئۆپۆزیسیۆنی ئۆکڕاین بەنیازی دەستلەکارکێشانەوەی زێلێنسکییە
پەڕڵەمانتارێکی بەرەی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئۆکڕاین رایگەیاند پڕۆژەیاسایەکی بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی وڵاتەکەی لە پەڕڵەمان ئامادە کردووە
07
نرخنامەی تازەی کانادا بەدژی ئەمریکا
سەرۆک وەزیرانی کانادا رایگەیاند نرخنامەی تازەی ٢٥% ی بەسەر کاڵاوشمەکی ئەمریکی دەسەپێنین مەگین ئەوەی کە تڕامپ پێداچوونەوە بەسیاسەتەکانیدا بکات