ئادار 05, 2025 08:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

 ویلایەتی: تورکیا ڕێزی دیپلوماسی لەبەرچاو بگرێت 

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش، ڕەخنەی لە لێدوانەکانی دژە ئێرانی وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت و وتی: ئێران لە بەرامبەرقسەی پووچ و بێ بنەما  بێدەنگ نابێت و پێویستە تورکیا ڕەچاوی ڕێزی دیپلۆماسی بکات.

2-

حەماس ڕێگا بە دەستوەردانی بیانی لە غەززە نادات

حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بڕیاردان  سەبارەت بە داهاتووی غەزە  ڕێککەوتنێکی نیشتمانی دەوێت و هیچ بیانییەک دەرفەتی دەسوەردان لە کاروباری غەزەی نیە

 3-

وشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە قەدەغەی فریاگوزاری لە غەزە

ئیستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە "دەرئەنجامە وێرانکەرەکان" بۆ کەرتی غەززە دەربڕی،  بە هوی ئەوەی کە  سنوورەکان بە داخراویی ماونەتەوە و  یارمەتیەکان ناگەنە خەڵکی غەززە.

4-

تەقینەوە و پچڕانی کارەبا پاڵاوگەی ئەشدودی داخست

تەقینەوەیەک و دواتر پچڕانی کارەبا، چالاکی پاڵاوگەی ئەشدۆد لە ناوچە داگیرکراوەکانی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخست و کاربەدەستانی زایۆنیستی سەبارەت بەو بابەتە بێدەنگ بوون.

5-

حەشدی شەعبی گەرەنتی سەروەری و سەربەرزی عێراقن

هادی عامری، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، ڕۆڵی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە کە ەێزەکانی حەشدی شەعبی گەرەنتیدەری سەروەری و  سەربەرزی ئێستا و داهاتووی عێراقن

6-

یەمەن فڕۆکەی MQ-9ی ئەمریکی خستە خوارەوە 

سەرتیپ یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ-9ی ئەمریکی بەسەر ئاسمانی پارێزگای حودەیدە کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای وڵاتەکەی ڕاگەیاند.