ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/05/ قسەکانی ئەوروپا سەبارەت بە میکانیزمی پەلەپیتکە نایاساییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
قسەکانی ئەوروپا سەبارەت بە میکانیزمی پەلەپیتکە نایاساییە
ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا ڕایگەیاندووە کە قسە و باسەکانی وڵاتانی ئەورووپایی و هەڕەشەی چالاککردنی میکانیزمی پەلە پیتکە لە دژی ئێران نایاسایی و نابەرپرسیارانەیە
2-
١٨ نەخۆشخانە لە غەززە چالاکن
تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە کۆی 36 نەخۆشخانەی غەززە، سوپای ئیسرائیل 18 نەخۆشخانەی لەناوبردووە و چالاکیان نەماوە
3-
دۆزرانەوەی48 تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە غەززە
بەرگری شارستانی غەززە دۆزینەوەی تەرمی ٤٨ شەهیدی لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نزیک نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری کەرتی غەززەی ڕاگەیاند
4-
دەمەقڕەێی لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی
لە کاتی وتاردانی نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە پەرلەمان، دەمەقڕەێی توند لە نێوان ئەو و نوێنەرانی ڕژێم ڕوویدا.
5-
میسر پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززەی پەسەندکرد
لە کۆبوونەوەی سەرانی عەرەبیدا پلانی میسر بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە پەسەند کرا، هەروەها داوای جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێز لە غەززە و کشانەوەی داگیرکەران لە غەززەیان کرد.
6-
چوونەدەری دیموکراتەکان لە کۆنگرێس
وتارەکەی ترەمپ بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا دژایەتی و قسەی ناشرینی نوێنەرانی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە و بەشێک لە نوێنەرانی دیموکراتەکان لە کاتی وتارەکەیدا لە کۆنگرێس چوونە دەرەوە
7-
دواخستنی دانوستانەکان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، دانوستانەکان بۆ خێراکردنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، بەهۆی ناکۆکی لەسەر مەرجەکانی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق دواخرا.