ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/06/ بەقایی: ئینگلیز لەجیاتی تۆمەتلێدان پێش بە تیرۆریزم بگرێ
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
بەقایی: ئینگلیز لەجیاتی تۆمەتلێدان پێش بە تیرۆریزم بگرێ
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگەشەکانی ئینگلیز دژ بە تارانی ڕەت کردەوە و وتی: لەندەن لە جیاتی سووربوونی لەسەر تۆمەتی بێ بنەما خستنەپاڵی ئێران، پێش بە بڵاو بوونەوەی تیرۆریزم بگرێ.
2
ئۆلیانۆف: ئاژانس دەورێکی بنیاتنەر بەرامبەر بە ئێران بگێڕێ
میخایل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لە ڤییەنا وتی: ئاژانس خۆی تێکەڵ بە کایەی سیاسی نەکات و لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی بنیاتنەر بجووڵێتەوە وتەسلیمی وڵاتانی ناحەزی ئێران نەبێ.
3
سیاسەتی برسێتیدان لە غەززە درێژەی شەڕی ژینۆسایدە
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی حەماس وتی: بەردەوامیی سیاسەتی قاتوقڕی و برسێتیدانی داگیرکەران بە خەڵکی کەرتی غەززە، درێژەی شەڕی ژینۆسایدی ڕژێیمی داگیرکەر و تەشەنەپێدانی تیرۆری دژ بە خەڵکی فەلەستینە.
4
ڕەخنەی یائیر لاپید لە وەزیری دادی ڕژێمی زایۆنی
یائیر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە وەزیری داد بڕیاری داوە لەسەر تیابردنی ئیسرائیل لە کاتی شەڕدا.
5
بەردەوام بوونی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سوریا
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە درێژەیی دەستدرێژییان بۆ سەر خاکی سوریا پەلاماری دەڤەری گوند و بەنداوی کودەنە لە ڕیفی باشووری قۆنەیتەرەیاندا.
6
وشداری ئەنجومەنی سەربازیی سوەیدا بە دەسەڵاتی دیمەشق
ئەنجومەنی سەربازی سوەیدا هاتنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی دیمەشق بۆ ئەم ناوچەیەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی ئێستای دیمەشق نوێنەری هەموو خەڵکی سووریا نییە و نابێ بە هیچ لەونێ وەکوو دەسەڵاتێک ڕەوایەتی پێ بدرێ.
7
پێبەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا
ڕێبوار ئەوڕەحمان نوێنەری جۆڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق هۆی دواکەوتنی درانی مووچەی گەڕاندەوە بە بۆ پێبەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا.