ئادار 06, 2025 10:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

ناساندنی ئێران ئەرکی باڵوێزانە

 مەسعوودی پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری باڵوێزانی تازەی ئێران لە بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان لە ڤییەنا، نیکاراگۆڤا و سلۆڤێنیا وتی: ناساندنی پوتانسێل و تواناکانی ئێران بە جیهان لە ئەرک و ئەستۆگرییەکانی باڵوێزان دێتە ئەژمار.

2

زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە

وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە ڕاگەیاندنی دۆزرانەوەی چەند تەرمی تر لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و شەهیدبوونی پێنج فەلەستینی دیکە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ڕایگەیاند: ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە ٤٨ هەزار و ٤٤٠ کەس.

3

زیانی ٢.٥ ملیار دۆلاریی زایۆنییەکان لە شەڕی غەززە

دەیتا فەرمییەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەوە دەردەخەن کە کە ٢٩٠٠ بینا و باڵاخانە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو بە هۆی شەڕەوە زەبریان لێ کەوتووە و ڕادەی ئەو زەبر و زیانانە دەگاتە ٢.٥ ملیار دۆلار.

4
گیرانی پشتیوانانی فەلەستین لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە

پۆلیسی نێویۆرک لەگەڵ خوێندکارانی پشتیوانی ئازادی فەلەستین لە زانکۆی کۆلۆمبیا تێکهەڵچوو و دەستی دایە گرتنیان.

5
شەڕی نێوان هێزی ئاسایشی سوریا و کەسانی چەکدار

لە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی وەزارەتی بەرەڤانیی حکومەتیی کاتی سوریا و کەسانی چەکدار لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری ئەم وڵاتە چەند کەس کوژران و یا بریندار بوون.

6
کاردانەوەی ئەنسارۆڵا بە هەنگاوەکەی ئەمریکا: ڕەوایەتیی نییە

محمدعەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە دانانی یەمان لە لیستی بایکۆتەکاندا ڕایگەیاند: گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززە بۆ ئێمە گرنگتر لە بڕیارەکەی ئەمریکایە، بڕیارێک کە هیچ ڕەوایەتییەکی نییە.

7

پاڵپشتیی حیزبوڵا لە یەکپارچەی خاکی سوریا

نەواف ئەلموسەوی بەرپرسی سەرچاوە و سنوورەکان لە حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ حیزبوڵا پاڵپشتی یەکپارچەی خاکی سوریایە.