ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/07/ پەرەی نائارامییەکان لە سوریا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
پەرەی نائارامییەکان لە سوریا
لەسای پەلامار و کردەگەلی ترۆریستانەی دەس و پێوەندییەکانی سەر بە رژیمی جۆلانی لە سوریا، شارەکانی لازقیەو تەرتوس و حومس بوونە گۆڕەپانێک بۆ پێشاندانی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان دژ بەو رژیمە.
02
هێزەکانی جۆلانی گرفتار لە شەڕ و پێکدادانێکی قورسدا
شەوی ڕابردوو، سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی سەر بە جۆلانی لەکاتی تێپەڕین بەسەر جاددەی لازقیە بۆ حەڵەب، کەوتوونەتە نێو بۆسەی هێزە جەماوەرییەکانەوە.
03
ئامادەباشیی دانیشتووانی باشوری سوریا
دانیشتووانی خۆجێی پارێزگای دەرعا لە باشوری سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کنەی سوپای رژیمی زایۆنی، بانگەوازیان بڵاو کردەوە.
04
ئەبووعوبەیدە: بۆ هەر ڕووداوێکی شیمانەیی ئامادەین
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، داگیرکەرانی زایۆنی، بوونەتەهۆی کوژرانی گیراوەکانیان. ئێمە بۆ هەموو ڕووداوە شیمانەییەکان ئامادەین. هەر دەسدرێژکارییەک بۆسەر ئێمە، کوژرانی ژمارێک گیراوی زایۆنی بەدواوە دەبێ.
05
عێراقچی گەیشتە عەرەبستان
وەزیرید ەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی ئامادەبوون لە دانیشتنی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی گەیشتە عەرەبستان.
06
کانگاکانی ئۆکراین دەسپێردرێتە دەست ئەمریکا
زێلێنسکی لە نامەیەکی پەژیوانیدا، لە گشت داواکارییەکانی تەنانەت وەرگرتنی گەرەنتیە ئاسایشییەکان، چاوپۆشی کردووەو ئامادەبوونیشی بۆ واژۆی ڕێککەوتن لەسەر سپێردرانی کانگاو سەرچاوە سروشتییەکانی ئوکراین بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕاگەیاند.
07
کەنەدا، تێوەگلاوی شەڕی تیجاری لەگەڵ ئەمریکا دەبێ
"جاستین ترۆدۆ"ی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا پێی داگرت؛ پێش بینی ئەوە دەکا کە وڵاتەکەی لەهەمبەر ئەمریکادا، لە داهاتوودا تێوەگلاوی شەڕێکی تیجاری بێ .