ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/08/ پەسەندکرانی گەڵاڵەکەی میسر بۆ بنیاتنانەوەی غەززە لە بەیاننامەی جەددە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
پەسەندکرانی گەڵاڵەکەی میسر بۆ بنیاتنانەوەی غەززە لە بەیاننامەی جەددە
ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە بەیاننامەی شەوی ڕابردووی کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ئەم ڕێکخراوەیەدا داکۆکی کرد لە گەڵاڵەکەی میسر سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان.
02
دیداری عەراقچی لەگەڵ هاوشانی عەرەبستانی، میسری، تورکی و عوممانیی
سەید عەبباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ هاوشانانی عەرەبستانی، میسری، تورکیایی و عوممانی خۆی لە جەددە بە پێداگری لەسەر پێویستی پەڕەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتانە ، داکۆکیشی کرد لە خەڵکی فەلەستین.
03
لە سێدارەدرانی ٥٢ عەلەوی لە لایەن حکومەتی کاتی سووریاوە
هێزە ئاسایشییەکانی جۆلانی هاوکات لەگەڵ شەڕ و پێکدادانی پڕ تووندوتیژی دژ بە ناڕازییان ٥٢ عەلەویشیان لە لازقییە لە سێدارەدا، شەڕ و پێکدادان لە دەڤەری نەخۆشخانەی ئەلوەتەنیش بەردەوامە.
04
نیگەرانی عێراق لە ڕووداوە ئاسایشییەکانی ئێستای سووریا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە پشتیوانیکردنی شاروومەندانی ئاسایی سووریا نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە ڕووداوە ئاسایشییەکانی ئێستای نێو سووریا.
05
پاڵپشتیی تورکیا لە سەرکوتکرانی خەڵکی سووریا
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، هێزی سەربازی تورکیا بۆ پشتیوانیکردنی حکومەتی کاتی دیمەشق چوونەتە نێو خاکی سووریاوە.
06
کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و سەرۆک هۆزانی تەبەقە و ڕەقە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و سەرۆک هۆزانی ڕەقە و تەبەقە ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە شاندێکی دانوستانکاری هاوبەش بنێرن بۆ دیمەشق.
07
تەقەتفەنگ لە کەنەدا
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلی خێرا سەبارەت بە تەقەکران لە پڕحەشیمەتترین شاری کەنەدا، پۆلیسی تۆرنتۆ ژماری قوربانیانی بە لانیکەم ١٢ بریندار ڕاگەیاندووە.