ئادار 08, 2025 08:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

عەراقچی:داکۆکیی ئێران لە فەلەستین تاهەتاییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، بە پێداگری لەسەر پێویستیی داسەپاندنی بایکۆتی بەکۆمەڵ دژی ڕژێمی زایۆنی، ڕایگەیاند: داکۆکیی ئێران لە فەلەستین تاهەتاییە.

02

ژماری کوژراوانی سوریا گەیشتە ٢٣٧ کەس

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی سووری لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمدواییەی نێوان هێزەکانی جۆلانی و گرووپەکانی ناڕازی لە لازقیە، تەرتووس و حەما گەیشتۆتە زیاتر لە ٢٣٧ کەس.

03

نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە  شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا

گێەر پدێرسێن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا، نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە ئاسایشییەکانی حکومەتی کاتیی سوریا و ناڕازییان لە پارێزگا قەراخاوییەکانی ئەم وڵاتە.

04

نیگەرانیی ئێران بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە تەشەنەی تووندوتیژی و ئاڵۆزی لە سوریا و ڕایگەیاند: ئێران نەیاری کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی سوریایە بە دەستی هەر گرووپ و یان هۆزێکەوە بێ.

05

پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی باشووری لوبنانیان کردووە.

06

زیاتر بوونی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان، لەو کاتەوەی پەیامەکەی ئۆجالان ڕێبەری زیندانیی پەکەکە سەبارەت بە ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە بڵاو بۆتەوە تا ئێستا سوپای تورکیا ١٤ جار پەلاماری ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی داوە.