ئادار 09, 2025 08:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

زۆر بوونی ژماری کوژراوان لە سوریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوان لە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە قەراخاوییەکانی سووریا گەیشتووەتە 1018 کەس کە 745 کەسیان خەڵکی مەدەنین.

02

لەسێدارەدرانی ٥٣٢ عەلەویی سوریا

ڕامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە ناوچە قەراخاوییەکانی سووریا 532 کەسی سەر بە هۆزی عەلەوی بە دەستی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا کوژراون.

03

ئامادەباشیی یەمەن بۆ هێرش کردنەسەر ئیسراییل

ژێدەرە یەمەنییەکان ڕایانگەیاندووە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە ئامادەیی تەواودان بۆ دەستپێکردنەوەی هێرش بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی.

04

کاردانەوەی عەراقچی بە نامەی بانگەشەیی ترەمپ بۆ ڕێبەری شۆڕش

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە مەسەلەی نامەیەک کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشە دەکات بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی نووسیوە، ڕایگەیاند کە ئێران تا ئێستا هیچ نامەیەکی نەگەیشتووەتە دەست.

05

هەوڵی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسییەی ئۆردوگای ئەلهۆل

کۆمسیۆنی کاروباری ئاسایشی و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق دوێنێ جەختی کرد کە لە گەڕاندنەوەی بنەماڵەی عێراقییەکان لە ئۆردووگای ئەلهۆڵی سوریاوە بۆ عێراق هیچ کێشەیەکی ئاسایشی نەهاتۆتەدی و پرۆسەی گواستنەوە بە تەگبیری ئاسایشی تووند خەریکە جێبەجێ دەکرێ.

06

پلانی ئەمریکا بۆ سوریا و کوردەکان

ڕابێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا ڕایگەیاندووە کە باشترین یارمەتیی ئەمریکا بە سوریا چوونە دەر لەم وڵاتە و هەروەها بەردانی پشتی هێزە کوردەکانی سووریایە.

07

ئەورووپا پێویستی بە درۆن و فڕۆکەی جەنگییە

سکرتێری گشتی پەیمانی ئەتلانتیکی باکوور (ناتۆ) دوێنێ جەختی کرد کە بەرزبوونەوەی ئاستی بودجەی بەرەڤانی وڵاتانی ئەورووپایی و بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی جەنگی هەنگاوێکی پێویستە لە پێناو بەرگری لە کیشوەری ئەورووپا.