ئادار 09, 2025 10:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

خۆپیشاندانی خەڵکی تەفاس لە سوریا

خەڵکی تەفاس لە دەرعای سوریا، لە کاردانەوە بە بێدەنگەکردنی جۆلانی بەرامبەر بە دەستدرێژیی بەردەوامی داگیرکەرانی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا لە دەرعا و قونەیتەرە، چەکیان هەڵگرت و پێکهاتنی ناوەندێکی خۆڕاگری خۆجێیی بەرامبەر بە دەستدرێژکارانی داگیرکەریان ڕاگەیاند.

02

پەرەی نیگەرانییەکان بەرامبەر بە تەشەنەی قەیران لە سوریا

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی بەشی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە تەشەنەی قەیران لە ناوچە قەراخاوییەکانی سوریا، توندوتیژی دژ بە خەڵکی مەدەنی شەرمەزار کرد و داوای لە حکومەتی دیمەشق کرد کە کۆتایی بێنێ بە پەلامارەکانی و ڕووکاتە دانوستان.

03

ترەمپ بودجەی یارمەتیی خوێندکارانی ڕاگرت

ڕۆژی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ دراویی تایبەت بە یارمەتیدانی زانکۆ و ئەو گرێبەستانەی بە بایەخی 400 ملیۆن دۆلار تەرخان درابوو بە زانکۆی کولومبیا لە نیۆیۆرک، لەبەر ئەوەی خۆپیشاندانی خوێندکاری بۆ نەیارەتی کردنی ژینۆساید لە غەزە کە لە حەوشەی ئەم زانکۆیە دەست پێ ببوو، هەڵوەشاندەوە.

04

ئیسلامی: ئاژانس واز لە سیاسەتبازی بێنێ

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێبەند بێ بە بنەماکانی پسپۆڕایەتی و هەروەها دەستبەرداری سیاسەتبازی بێ.

05

چارەسەرکرانی کێشەی موچەی خانەنشینانی هەرێم

ژێدەرێکی ئاگادار سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە کێشەی دواکەوتنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠  چارەسەر بووە و دۆسیەیان بەڕێکراوە بۆ ئەم وەزارەتخانەیە. بڕیارە مووچەی دواکەوتووی دوو مانگی ڕابردووشیان بە تەواوەتی پێبدرێ.

06

گشتەکانی بردنەدەری کۆچبەرانی ڤینیزۆیلایی لە ئەمریکا ڕاگێردرا

نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤێنیزۆیلا باسی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکاییەکان و ڕاگێردرانی گەشتەکانی دەرکردنی کۆچبەرانی ڤینیزۆیلایی لە ئەمریکای کرد.