ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/10/ کوژرانی٩٧٣کەس لە هێرشی هێزەکانی جۆلانی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
کوژرانی٩٧٣کەس لە هێرشی هێزەکانی جۆلانی
ڕوانگەی سوریی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: ٩٧٣ کەسی سیڤیلی سوریا بەدەست هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی کاتیی سوریا لە ناوچە کەنارئاوییەکانی ئەو وڵاتە کوژران. ئەو ناوەندە سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕایگەیاند، لە ٧٢کاتژمێری ڕابردوو، ٩٧٣ کەسی مەدەنیی سوری لە چل تاوان و پەلاماردا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی کاتیی سوریا کوژراون.
02
نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری وەستانی کوشت وبڕی خەڵک لە سوریا بوو
کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا لەمەڕ توندوتیژییەکانی ئەم دواییەی رۆژاوای سوریا وشداری داو خوازیاری وەستانی کوشت و بڕی خەڵکی سیڤیل لەو وڵاتە بوو. "ڤۆلکەر تورک" وێڕای ئاماژە بە ڕاپۆرگەلێکی زۆر دڵتەزێن لەبارەی کوژرانی کەسانی سیڤیل لەوان ژنان و منداڵان لە سوریا، وتی: کوشت و بڕی خەڵکی سیڤیل لە ناوچە کەنارئاوییەکان لە باکوری رۆژاوای سوریا دەبێ خێرا ڕابگیردرێ.
03
شەڕی سوپای دەوڵەتی کاتیی سوریا لەگەڵ دانیشتووانی حەڵەب
سەرچاوە هەواڵییەکان باس لە شەڕ و پێکدادانی پرژ و بڵاوی هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی کاتیی سوریا لەگەڵ کوردانی دانیشتووی شاری حەڵەب دەکەن. چەکدارانی دەوڵەتی کاتیی سوریا، ئامانج لەو تێکهەڵچوونانەیان، پاکتاوکردنی گەڕەکەکانی "شێخ مەقسود" و "ئەلئەشرەفیە" لە شاری حەڵەب ڕاگەیاندووە.
04
حەماس: بڕانی کارەبای غەززە لەلایەن زایۆنییەکانەوە، جۆرێک باج وەرگرتنە
بزووتنەوەی حەماس، کردەی زایۆنییەکان لەمەڕ بڕینی کارەبای کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد. عیزەت ئەڕەشق، ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "ئێمە بڕیاری رژیمی داگیرکەر لەمەڕ بڕینی کارەبای غەززە بەتوندی ئیدانە دەکەین، ئەو کارە بەتایبەت پاش بێ بەشکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچە لە خۆراک، دەرمان و ئاو، ئەنجام دەگرێ".
05
شێخ نەعیم قاسم: ئەگەر خۆڕاگریی نەبێ، لوبنان نامێنێ
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بەئاماژە بەوەی کە ئەگەر خۆڕاگریی نەبێ، لوبنان هەر نامێنێ، ڕایگەیاند: بە ئیسرائیلیەکان دەڵێم کە تەنانەت ئەگەر لە چەند شوێنێک لە لوبناندا وەمێنن، خۆڕاگریی ڕێگەتان پێ نادا ئامادەبوونتان لەوێ بەردەوام بکەن.