ئادار 10, 2025 10:12 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

سووتێندرانی تەرمی نەیاران لە سوریا

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ترۆریستانی بەرەی نوسرە و جێی داکۆکیی جۆلانی بۆ نەهێشتنی شوێنەواری تاوانکارییەکانیان لە شارە کەنارئاوییەکانی سوریا، تەرمی قوربانیان دەسوتێنن. هێزەکانی جۆلانی لە رۆژانی ڕابردوودا نزیک بە هەزار کەس لە خەڵکی عەلەوییان لە شارە کەنارئاوییەکان، قەڵاچۆ کردووە.

2

کاردانەوەی کوردانی سوریا بە تاوانەکانی جۆلانی و سووتێندرانی تەرمەکان

مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە کاردانەوە بە تاوانکاریی بەرفراوانی هێزەکانی جۆلانی لە ناوچە کەنارئاوییەکانی ئەو وڵاتە، داوای لە جۆلانی کرد، لێپرسینەوە بکا لە ئەنجامدەرانی کوشت و بڕەکان. وتیشی: گرووپەکانی جێی داکۆکی تورکیاو دەس و پێوەندییە توندڕەوەکان، بەرپرسیارن لەو کۆمەڵکوژیی و قەڵاچۆیانە.

3

ناڕەزایەتیی عەلەوییەکانی تورکیا بە کوژرانی هاوئایینەکانیان لە سوریا

ڕێکخراوەکانی عەلەوی لە ئەستەمووڵ، ئانکارا، ئەزمیر و سمسور بە بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەرامبەر کوشت وبڕی عەلەوییەکان لە سوریا، کاردانەوەیان پێشان دا.

4

ئەنرۆوا: پەلامارەکانی ئیسرائیل، کەمپی پەناخوازانی چۆڵ کرد

ناوەندی فریاکەوتن ودۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئەنرۆوا) وێڕای ڕەخنەگرتن لە هێرشی زایۆنییەکان بۆسەر لێواری رۆژاوا، رایگەیاند، هێرشی زایۆنییەکان بووەهۆ هەتا ژمارێکی زۆر لە فەلەستینیەکان، کەمپەکانی ئەو ناوچەیە جێ بێڵن و هەڵێن.

5

عێراقچی: دانوستان، جیاوازە لە زۆرداریی و فەرماندان 

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران هەمیشە بەتەواوەتی ئاشتیانە بووەو دەبێ، پێی داگرت: دانوستان جیاوازە لە زۆرداریی و فەرماندان. ئێمە لەژێر گوشار و ترسدا دانوستان ناکەین.