ئادار 11, 2025 08:23 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

درێژەی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیی بۆسەر سووریا

دوێنێ شەوێ ، چەند سەعاتێک لە دوای هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری دیمەشق ، پارێزگەکانی دەرعا ، قونەیتەرە و ناوچەکانی هاوسنوور لەگەڵ لوبنان لە پارێزگای حومس ، چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست چوونە ناو ناوچەکانی مەعاریە ، کریزئەلواوی و کویە لە باشووری سووریا

٢

واژۆی تەسلیمنامەی کوردەکانی سووریا لە بەرامبەر جەولانی

مەزڵوم عەبدی تەسلیمنامەی تێکەڵکردنی هەسەدە و هێزەکانی جەولانی واژۆ کرد ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو گرووپە بە درێژەدان بە تاوانکارییەکانی خۆی وەک چەند ساڵی ڕابردوو، دەستی کرد بە قەڵاچۆکردنی عەلەوییەکانی سووریا

٣

ئێران پشتیوانی هەمیشەیی عێراق

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە درێژنەکرانەوەی لێخۆشبوونی سزای سەر کارەبای هاوردەی عێراق لە ئێرانەوە رایگەیاند تاران پێداگرە لەسەر پێبەندبوون بە هاوکاریکردنی عێراق لە پێناو نەهێشتنی کردەوە ناقانوونییەکانی ئەمریکا

٤

بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا لە هەرێم ناقانونییە

ڕۆژی ڕابردوو فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی داوای لە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ پاڵپشتیی لە مافی گەل، یەک بگرن و دژی بەرزکردنەوەی نرخی کارەبا راوەستن

٥

چاوپێکەوتنی زێلێنسکی و محەممەد بن سەلمان لە جەدە

ولادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بەر لە دەستپێکی دانیشتنی سی قۆڵی لە نێوان بەرپرسانی  ئۆکراین عەرەبەستان و ئەمریکا، بۆ کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونی سەربازیی نێوان مۆسکۆ کیێڤ، لەگەڵ محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالی سعوود شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی دیدار و تووێژی کرد

٦

مانۆڕی هاوبەشیی ئێران ڕووسیا و چین

هێزە دەریاییەکانی ئێران ڕووسیا و چین بە ئەنجامدانی حەفتەمین مانۆڕی هاوبەشیی ئاسایشی دەریایی بە میواندارییەتی ئێران ، بەنیازن تا باڵادەستی خۆیان لە دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکەدا ، پیشانی هەموو وڵاتانی جیهان بدەن

٧

پێکدادانی دوو کەشتی لە دەریای باکوور

بەرپرسانی خۆجێیی لە ئینگلیس ڕایانگەیاند کەشتییەکی نەوتهەڵگر و پاپۆڕێکی بارهەڵگر لە دەریای باکوور، پێکیان داداوە کە بە هۆیەوە سی و دوو کەس بریندار بوونە