ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/11/ چوونی 1476 بنەماڵە لە سووریاوە بۆ لوبنان
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
چوونی 1476 بنەماڵە لە سووریاوە بۆ لوبنان
بەرپرسێکی لوبنانی ڕایگەیاند بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە کەناراوەکانی سووریا، 1476 بنەماڵە گەیشتوونەتە شارۆچکەکانی پارێزگای عەکار لە باکووری لوبنان
٢
مۆڵەتی 24 کاتژمێریی بە ناتانیاهۆ
بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان، 24 کاتژمێریان کات بە ناتانیاهۆ داوە تا بڕیاری بڕینی کارەبای غەزە هەڵوەشێنێتەوە، دەنا بە دژی دەوەستنەوە و سکاڵا لە دادگای باڵا تۆمار دەکەن
٣
ئامادەیی ڕووسیا بۆ هاوکاری نەوتیی لەگەڵ هەرێم
مۆسکۆ لە بواری نەوت و گاز ، چالاکی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دەستپێدەکاتەوە تا هەژموونی ژێئۆپۆلیتیکیی خۆی کە بەهۆی شەڕی ئۆکراین و سووریاوە لەکیسی چووبوو ، بە دەستی بێنێتەوە
٤
دواکەوتنی لیستەکان هۆکاری سەرەکیی نەدرانی مووچەیە
هەرێم جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند دواخرانی ناردنی لیستی مووچەخۆران، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواکەوتنی ناردنی مووچەیە
٥
گومرگی باشماخ ، لەباشترین گومرگەکانی ئێران
چاودێری گومرگەکانی پارێزگای کوردستان لە پەیوەندی لەگەڵ پێشکەوتنی گومرگی باشماغی مەریوان لەبواری راژەکاریدا ڕایگەیاند گومرگی باشماخ لەبواری تێپەڕینی کاتیی، پلەی یەکەم و لە ترانزیتی دەرەکیشدا پلەی سێهەمی لە نێوان سەرجەم گومرگەکانی ئێران لەماوەی ساڵی رابردوودا بە دەست هێناوە
٦
نیشانەکانی پاییزی ئابووری ئەمریکا دەردەکەون
ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە وتارێکدا وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژوماری دەرکراوان و خێراتربوونەوەی رەوتی هەڵاوسان لە ئەمریکا ڕایگەیاند سیاسەتی یەک بان و دوو هەوای نرخنامەکانی ترامپ ، کێشە ئابوورییەکانی ئەمریکای قوڵتر کردووەتەوە
٧
ئینگلیز، کلکەنەوتینەی شەڕوئاژاوە لەجیهان
دەزگەی هەواڵگری دەرەکیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئینگلیز دنەدەری سەرەکیی ئاژاوە و کلکەنەوتینەی هەڵاییسانی شەڕ لەجیهان دایە