ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/12/ بەشداری 12 وڵات لە مەشقی سەربازیی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ساڵی ٢٠٢٥
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
بەشداری 12 وڵات لە مەشقی سەربازیی پشتێنەی ئاسایشی دەریایی ساڵی ٢٠٢٥
ئەمیر تاجەدینی، وتەبێژی مەشقی سەربازیی ئاسایشی دەریایی 2025 ئێران، چین و ڕووسیا، ڕایگەیاند کە ١٢ وڵات بەشداری لەو مەشقە سەربازیە دەکەن و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەو مەشقە دەستەبەرکردنی ئاسایش و گواستنەوەی دەریایی لە ئوقیانووسی هیندستانە.
2-
شەهادەتی٣ فەلەستینی
لە پەلاماری شەوی ڕابردووی سوپای تیرۆر بۆ سەر کەمپی جەنین لە لێواری ڕۆژئاوا سێ فەلەستینی شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر غەززە و ڕەفەح شەهید بوون.
3-
بەردەوامی تاوانەکانی سوپای تیرۆر لە خاکەکانی فەلەستین
عەبدولڕەحمان شەدید یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، سیاسەتە تاوانکارییەکانی داگیرکەرانی زایۆنیست لەوان کوشتن، ئاوارەکردن، کاولکاری، دەستبەسەرکردن و دڕندانەترین ئەشکەنجەدان لە هەموو خاکەکانی فەلەستین بەردەوامە.
4-
دەسپێکی قەدەغەکردنی هات و چۆی کەشتییە زایۆنیەکان لە لایەن یەمەنەوە
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دووبارە قەدەغەکردنی هاتووچۆی کەشتییەکانی ڕژێمی زایونی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی و گەرووی باب ئەلمەندەبی دەسپێکردووە
5-
دزەکردنی چەکدارانی زایۆنی بۆ ناوچەکانی دیکەی باشووری سوریا
بەگوێرەی میدیاکانی سوریا، هێزەکانی داگیرکەری زایونی لە درێژەی داگیرکاریەکانی خاکی سوریا چوونەتە ناوچە نوێیەکانی پارێزگای قونەیترە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە
6-
وشداری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە سوریا
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی جدی گۆتێرێشی سەبارەت بە پەرەسەندنی توندوتیژی لە سوریا ی ڕاگەیاند و داوای کرد هەنگاوی بەپەلە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕاگرتنی خوێنڕشتن لەو وڵاتەدا بگیرێتەبەر