ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/12/ پەیامی عەراقچی بۆ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
پەیامی عەراقچی بۆ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازی ئاسایشی دەریایی ساڵی ٢٠٢٥ی کرد وئەو مەشقەی بە نیشانەی توانا و دەسەڵاتی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زانی.
2-
سەدان هەزار بنەماڵە لە غەززە لە هەژاریدا دەژین
هیشام حەنا، وتەبێژی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور لە کەرتی غەززە وتی: سەدان هەزار خێزانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە هەژاریدا دەژین و قەیرانی مرۆیی کەم نەبووەتەوە.
3-
خوێندنی نوێژی عیشا لە مزگەوتی ئەقسا
ئیدارەی ئەوقافی ئیسلامی قودس ڕایگەیاند، دوێنێ ٧٠ هەزار نوێژخوێنی فەلەستینی لە ژێر ڕێوشوێنی قورسی ئەمنی و پشکنینی سەربازیی لە قودس و دەوروبەری بەشی کۆنی ئەو شارە و مزگەوتی ئەقسا نوێژی عیشایان بەرپا کرد
4-
نەیاریەتی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی غەززە
کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، ئەو یەکێیتیە بە توندی دژی هەر هەوڵێکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری دیمۆگرافی یان خاکیی لە کەرتی غەززە.
5-
ڕەتکردنەوەی یەکگرتنی سویدە لەگەڵ دیمەشق
شاندی پارێزگای سویدە کە لەگەڵ جۆلانی کۆبووەوە، ڕایگەیاند، هەواڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە نێوان شاندەکە و حکومەتی کاتی سوریا، ئیدیعایەکی بێ بنەمایە
6-
ئازاد کرانی ١٥٥ سەرنشینی شەمەندەفەر لە دەستی تیرۆریستان
سوپای پاکستان لە درێژەی ئۆپراسیۆنەکانی دژی ئەنجامدەرانی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر شەمەندەفەرێکی موسافیرهەڵگر لە ئیالەتی بەلوچستان، سەرکەوتوو بوو لە ئازادکردنی ١٥٥ سەرنشین، هاوکاتیش ٢٧ بارمتەگریش بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران.