ئادار 13, 2025 08:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

کوژرانی ١٣٨٣ شاروومەندی ئاسایی سووری بە دەستی دارودەستەی جۆلانی

ڕێکخراوێکی مافەوانی لە سوریا باسی کوژرانی ١٣٨٣ کەسی مەدەنی بێ تاوانی کردووە بە هۆی پەلامارەکانی هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا بۆ سەر ناوچە شیعەنشینەکانی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە. کاربەدەستانی لوبنانیش رایانگەیاندووە؛ هەزاران پەنابەری سووری دوابەدوای قەڵاچۆکرانی عەلەوییەکان بە دەستی هێزە ئاسایشییەکانی حکومەتی دیمەشق خۆیان گەیاندۆتە لوبنان.

02

حوسی: قەدەغەی هاتووچۆی گەمییەکانی دوژمنی ئیسراییلی گەیشتە قۆناغی جێبەجێکران

«سید عبدالملک الحوثی» ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن ڕایگەیاند؛ بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی گەمییەکانی دوژمن لە دەریای سوور، بابولمندەب، کەنداوی عەدەن و دەریا عەرەب پێینایە قۆناغی جێبەجێکرانەوە و هەر گەمییەکی ئیسراییلی لەو ناوچە ئۆپەراسیۆنییە تێپەڕێ، دەکرێتە ئامانج.

03

پزشکانی بێسنوور: گەمارۆی غەززە سزادانی بەکۆمەڵە

ڕێکخراوی پزشکانی بێسنوور بە شەرمەزار کردنی گەمارۆدرانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، ئەوەی بە کردەوەیەکی نایاسایی و نموونەی زەقی سزادنی بەکۆمەڵ زانی.

04

کۆتایی هەڵمەتی ئازادکردنی بەبارمتەگیراوانی شەمەندەفەر لە پاکستان بە کوژرانی ٣٣ تیرۆریست

هەڵمەتەکەی سوپای پاکستان پاش تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر بە سەر ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی کرایە سەر شەمەندەفەرێکی موسافیرهەڵگر لە ئەیالەتی بەلووچستان، بە ئازادکرانی زۆربەی سەرنشینەکانی کۆتایی هات، ٣٣ کەس لە بەبارمتەگرەکان کوژران و ٢٥ سەرنشین لەوان ٤ هێزی پۆلیسیش گیانیان لەدەستدا.

05

هەناردەکرانی یەک ملیار دۆلار کەلوپەل لە سنووری پەروێزخانی ئێرانەوە بۆ عێراق

قایم مەقامی قەسری شرینی ئێران لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک ساڵی هەتاویی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار شت و مەک لە سنووری پەروێزخانەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.