ئادار 13, 2025 10:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

تازەترین کاروانی عێراقییەکان لە ئۆردوگای ئەلهۆڵەوە گەیشتە عێراق

حکومەتی عێراق پاش لێکدانەوەی ڕەوشی ئاسایشیی سەدان کەس لە شاروومەندانی ئەم وڵاتە لە ئۆردووگای ئەلهۆل قەبووڵی کردبوو کە گرووپێکی تازەی شاروومەندانی لەم ئۆردووگایە بگەڕێنەوە. ڕۆژی ڕابردوو لە چوارچێوی کاروانێکی  ٦٠٧ کەسی هەڵگری ١٦١ خێزان، شاروومەندانی خۆی لە ئەلهۆڵ هێنایەدەرەوە.

02

دەستدرێژیی یەکەی زرێیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا

میدیاکانی سوریا باسی گەیشتنی کەلوپەلی زرێی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە خاکی ئەم وڵاتەیان کرد. ژێدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە: "چەندین تانک و ترۆمبیلی زرێی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە پارێزگای قونەیتەرەی سوریا."

03

نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕووداوەکانی کەرتی ڕۆژاوا جێینگەرانییە

تام فلێچێرجێگری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانە وتی کە بە سەرنجدان بە تەشەنەی پەلامارەکانی ڕژێمی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا، یەکجار نیگەرانی ڕووداوەکانی ئێستای کەرتی ڕۆژاوایە. ناوبراو وتیشی: "بەهۆی پێشگری بە گەیشتنی سووتەمەنی بە کەرتی غەززە، زۆرێک لە کەرەستەکانی پێویستی نەخۆشان لە نەخۆشخانەکانی غەززە پەکیان کەوتووە.

04

ناڕەزایەتیی نوێنەری ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش

 ئەمیرسەعید ئێرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەم کۆبوونەوەی بە خۆوەردانێکی پاساونەدراو لە پرۆسەی پێوەندیی بنیاتنەری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی زانی. ناوبراو وتی: "ئەم کردەوەیە تەنیا یەک ئامانجی هەیە: بەردەوام کردنی سیاسەتی شکستهێناو و نایاسایی  زیاترین گوشار خستنە سەر ئێران.

05

سەندێرز ڕوو لە ترەمپ: لە بەندکردنی ناڕازییان هەنگاوێک لە پێناو دیکتاتۆرییە

بێرنی سەندێرز سناتۆری ئەمریکایی ناڕەزایەتی توندی دەربڕی بەرانبەر بە لەبەندکرانی ناڕازییان لە لایەن حکومەتی ترەمپەوە و لە پەیامێکدا ڕوو لە ترەمپ نووسی: "ناکرێ دانیشتووانی ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لەبەر بیروبڕوای سیاسییان قۆڵبەست بکەی."