ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/14/ پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق
ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە لە پەلامارێکی ئاسمانی تازەدا بۆ سەر سووریا، باڵەخانەیەکی لە دیمەشق بۆردومان کرد.
02
وتووێژی حەماس و جەهادی ئیسلامی لە دۆحە
ڕێبەرانی حەماس و بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە دۆحەی پێتەختی قەتەر پێکەوە دیداریان کرد و دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە ئاگربڕی غەززەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە.
03
کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا یەکدەنگ بن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە مەبەستی بەشداریی چالاکانەتر و هەروەها پاراستنی دەنگی کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، خوازیاری ئەوە بوو هەموو پارتە کوردییەکان بە یەک لیست لەو هەڵبژاردنانە بەشدار بن.
04
دیداری دیپلۆماتە باڵاکانی ئێران، ڕووسیا و چین لە پکەن
دیپلۆماتە باڵاکانی ئێران، ڕووسیا و چین ئەمڕۆ هەینی لە پکەنی پێتەختی چین بۆ وتووێژ سەبارەت بە پرسی ئەتۆمییەکانی تاران کۆبوونەوە.
05
ڕێککەوتنی مەرجدار لەسەر ئاگربڕی کاتی لەگەڵ ئۆکراین
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی دوێنێ بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی خۆی بۆ دامەزراندنی ئاگربڕی 30 ڕۆژە لەگەڵ ئۆکراین وتی: "من ڕازیم بەو پێشنیارە، بەڵام بەو مەرجەی کە ئاشتییەکی درێژخایەنی بە دواوە بێت."
06
پێوشوێنگیرانی گەڵاڵەی پەیوەستکرانی ئاسنەڕێی ئێران و عێراق
عەدنان محەمەد عەباس ئەشمری، پارێزگاری دیالەی عێراق، لە دیداری لەگەڵ پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، گەڵاڵەی پەیوەستکردنی هێڵی ئاسنەڕێی ئێران و عێراق لە ڕێگەی سنووری خەسرەوییەوەی پێوشوێنگرتووە.
07
ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا
فڕۆکەیەکی سیستەمی فڕۆکەوانیی ئەمریکا پاش نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دێنێوێر ئاگری تێبەربوو. میدیاکان باسی برینداربوون و ڕەوانەکرانی چەند کەس بۆ نەخۆشخانەیان کردووە.