ئادار 14, 2025 10:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

نەیارەتی لەگەڵ پێشنووسی یاسای بنەڕەتیی حکومەتی کاتیی دیمەشق

بەڕێوبەرایەتی خۆسەر  سەبارەت بە واژۆکردنی پێشنووسی بەیاننامەی یاسای بنەڕەتیی حکومەتی کاتیی دیمەشق ڕایگەیاند کە ئەم بەیاننامەیە نە نوێنەری خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە و نە پیشاندەری شوناسی ڕاستینە و ڕەسەنی سوریا.

02

کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سێلایەنەی ئێران، چین و ڕووسیا

لە کۆتایی کۆبوونەوەی سێلایەنەی خۆیاندا، ئێران، چین و ڕووسیا بە لێکدانەوەی بارودۆخی مەسەلەی ئەتۆمی ئێران خوازیاری هەڵگیرانی هەموو بایکۆتە نایاساییە یەکلایەنەکان و هەروەها دامەزرانی پەیوەندییەکی دیپلۆماتیک، سیاسی و وتووێژ لەسەر بنەمای ڕێزی بەرانبەر بوون.

03

فەلەستینییەکان نیشتمانی خۆیان بەجێناهێڵن

حسام بەدران، لە ڕێبەرانی حەماس وتی کە خەڵکی فەلەستین خۆڕاگرن و ئەوینداری خاک و زێدی خۆیانن، هیچ بایەخێک بە هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نادەن و هەرگیز وڵاتی خۆیان بەجێ ناهێڵن.

04

پێداگری سەرلەنوێی ئەنجومەنی ئەورووپا لەسەر ئازادیی دەمیرتاش

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەورووپا دیسان داوای لە تورکیا کرد تا خێرا سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی تورکیا ئازاد بکات.

05

ترەمپ هەڕەشەی لە دەنیمارک کرد

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکی هەراسازکەردا بەرامبەر بە سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی ئەگەری پەیوەستکردنی گرینلەند بە خاکی ئەمریکای کرد و ڕایگەیاند کە دەنیمارک توانای بەڕێوبەرایەتی و کۆنتڕۆڵی ئەم ناوچەیەی نییە.

06

خۆپیشاندان لە بەردەم تاوەرەکەی ترەمپدا

نزیکەی 300 کەس لە بەردەم تاوەرەکەی دۆناڵد ترامپ لە نیویۆرک کۆبوونەوە و خوازیاری ئازادکرانی مەحموود خەلیل خوێندکاری فەلەستینی زانکۆی کۆلۆمبیا بوون.