ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/15/ عەراقچی: نەورۆز هێمای دۆستایەتی نێوان نەتەوەکانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
عەراقچی: نەورۆز هێمای دۆستایەتی نێوان نەتەوەکانە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: نەورۆز زیاترە لە ئاهەنگێکی نەتەوەیی، هێمای پەیوەندیی کولتووری و دۆستایەتی نێوان گەلان و ڕێزگرتن لە سروشت و کاتە
2-
لە ئیسلام ترساندن ئامرازێکە بۆ داگیرکاری زایۆنیستی
باڵوێزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای شەرمەزارکردنی بڵاوکردنی ڕق و کینە لە دژی موسڵمانان وتی: ئەم پرسە ئامرازێکە بۆ پاساودان بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
3-
کاتی پێکهێنانی حکومەتێ گواستنەوە لە سوریا هاتووە
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی جددی بنرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی ڕاستەقینە لە سوریا.
4-
درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژی دەستووری کاتیی سوریا
دوای ئەوەی ناوەڕۆکی دەستووری کاتی سوریا ئاشکرا بوو، کوردەکانی سوریاش هاوشێوەی نەتەوە و هۆزەکانی تری سوریا، لە شارەکانی قامیشلۆ، حەسەکە و کۆبانی دژی ئەو یاسایە خۆپیشاندانیان کرد.
5-
سودانی: پێشێلکردنی مافی سوورییەکان قبوڵکراوە نییە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا ڕایگەیاند: پێشێلکردنی مافەکانی گەلی سوریا قبوڵکراو نییە
6-
شەرمەزارکردنی توندوتیژی لە سووریا
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا توندوتیژییەکانی لازقییە و تەرتوسی سووریای شەرمەزار کرد.
7-
حازم قاسم: ناتانیاهۆ ڕێگری دەکات لە بەدیهێنانی ڕێککەوتنەکە
حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ئامادەیی حەماسی بۆ ئازادکردنی ئەو سەربازە دەستبەسەرکراوە ئیسرائیلی-ئەمریکییە ڕاگەیاند و وتی: سەرەڕای ئەم هەنگاوە ئەرێنییە، نەتانیاهۆ ڕێگری دەکات لە بەدیهێنانی ڕێککەوتنەکە.