ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/15/ ژنانی ئێران هاوبەشن لە بنیاتنانی داهاتووی وڵات
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1-
ژنانی ئێران هاوبەشن لە بنیاتنانی داهاتووی وڵات
جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٩٠ ژنی ئێرانی لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیە وتی: ژنانی ئێرانی سوورن لە بنیاتنانی داهاتوویەکی دادپەروەرانە بۆ خۆیان وکۆمەڵگاکەیان.
2-
هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران زۆر گرنگە
لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئێران، چین و ڕووسیا لە پیکەن، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات جەختیان لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆ نایاسایی و تاکلایەنەکانی سەر گەلی ئێران کردەوە.
3-
نەورۆز پەیامی ئاشتی نێوان گەلانە
سەید عەباس ساڵحی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە م ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی ئاهەنگی جیهانی نەورۆز ڕایگەیاند: "نەورۆز پەیامی ئاشتی و هاودەنگییە لەنێوان گەلاندا".
4-
شەهید بوونی چوار فەلەستینی لە پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر غەززە
ڕۆژی هەینی لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەڕەکی شوجاعییە لە غەززە چوار فەلەستینی شەهید بوون.
5-
نیگەرانی عێراق لە ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای سووریا
وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کاتی سوریا، نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەربڕی کە بووەتە هۆی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان.
6-
کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سوریا و عێراق
محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی، سەرکردەیەکی داعش لە عێراق و سوریای، بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
7-
ناڕەزایەتی دژ بە ناتانیاهۆ لە تەلئەبیب
بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی جارێکی دیکە لە تەلئەبیب خۆپیشاندانیان کرد و ڕەخنەیان لە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی نەتانیاهۆ گرت و داوای بەردەوامی ئاگربڕ و ئازادکردنی منداڵەکانیان کرد.