ئادار 16, 2025 08:24 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

٤٧ شەهید و بریندار لە بۆردومانکرانی یەمەندا

میدیاکانی یەمەن ڕاپۆرتیان داوە؛ بە پێی ئاماری نافەرمی تا ئەم کاتوساتە بە هۆی پەلامارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر دوو شاری سەنعا و سەعدە زیاتر لە ٢٤کەس شەهید بوون و ٢٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

02

دەستدرێژیی کردنە سەر یەمەن بێ وەڵام نامێنێتەوە 

مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، دەستدرێژیی دوژمن هەرگیز بەبێ وەڵام نامێنێتەوە و هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوە دوژمنان.

03

شەرت و مەرجەکانی حەماس بۆ ئازادکردنی ئەسیری ئەمریکایی 

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ڕۆژی شەممە پێیداگرت کە تا پێش دەستپێبوونی قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربڕ ئەسیرە ئەمریکاییەکەی ئازاد ناکات و تەرمی ٤ دەستبەسەرکراوی ئیسراییلیش ڕادەست ناکاتەوە.

04

ئەمریکا مافی داسەپاندنی بە سەر ئێراندا نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی ئەمریکا بە هیچ لەونێ مافی ئەوەی نییە شتێک بە سەر سیاسەتی دەرەوەی ئێران داسەپێنێ، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکای وتی: "ئەو سەردەمە ساڵی ١٩٧٩ کۆتایی هات."

05

تەقینەوە لە شاری لازەقیەی سوریا 

تەقینەوە بە هۆی تەقەمەنیی بەجێماو لە شەڕ لە ناوچەی "ئەڕەمل" پارێزگای لازقییەی سوریا، کوژرانی ٥ کەس و برینداربوونی ٢٩ کەسی لێکەوتەوە.

06

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دیدار دەکەن
لە درێژەی دانوستانەکان لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی تازەی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە هەولێر دیدار دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم بخەنە بەر باس و لێکدانەوە.