ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/16/ یەمەن: ئەمریکا سزا دەدەین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
٠١
یەمەن: ئەمریکا سزا دەدەین
ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە کاردانەوە بە دەستدرێژییە دڕندانەکانی ئەمریکا و ئینگلیز ڕایگەیاند: ئێمە خەڵکی خۆڕاگری خۆمان دڵنیا دەکەینەوە کە سزای ئەمریکا دەدەین.
٠٢
ئێران دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلاماری دڕندانەی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەسی شەرمەزار کرد.
٠٣
هەڵەبجە؛ برینی ساڕێژنەبووی مێژوو
٣٧ ساڵ لەمەوبەر لە وەها ڕۆژێکدا ڕژێمی سەددام بە کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە کوردستانی عێراق هەزاران شاروومەندی کوردی عێراقی کردە قوربانی.
٠٤
دیداری مەزڵووم عەبدی و شاندەكەی ئەنەکەسە
فەیسەل یووسف وتەبێژی فەرمی ئەنەکەسە ڕایگەیاندکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە دیداری کردووە و دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی سووریایان خستۆتە بەرباس و لێکدانەوە.
٠٥
سیاسەتەکانی بەغدا؛ مەترسییەک لەسەر بژێوی خەڵک
غەریب ئەحمەد نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە وەبەرڕەخنەدانی سیاسەتەکانی وەزیری دارایی ئەم وڵاتە جەختی کرد: ڕەوشی هەنوکەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی گوشارە ئابورییەکانی بەغدایە.
٠٦
سەلامی: دوژمن فێڵبازانە باسی دانوستان دەکات
فەرماندەی گشتی سوپای ئێران بە ئاماژە بە بەڵێنشکێنییەکانی ئەمریکا وتی: دوژمن بە فڕ و فێڵەوە باس لە دانوستانی ڕاستەوخۆ دەکات، لە ژێر هەڕەشە و گوڕەشەدا.
٠٧
پێداچوونەوەی کەنەدا بەسەر گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی تازەی کەنەدا فەرمانی پێداچوونەوە بەسەر گرێبەستی نێوان ئەم وڵاتە و کۆمپانیای بەرەڤانی ئەمریکایی دەرکردووە کە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ واژۆ کرابوو.