ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/17/ یەحیا سەریع: بۆ دووەم جار هێرشمان کردەسەر فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١.
یەحیا سەریع: بۆ دووەم جار هێرشمان کردەسەر فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بۆ دووەم جار، پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکامان کردە ئامانج و بە تێگرتنی مووشەک و درۆن لە پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگر و ژمارێک گەمیی جەنگیی ئەمریکی لە باکوری دەریای سور، توانیمان پەلامارێکی دوژمن کە خەریکبوو ئەنجامی بدا، پووچەڵ بکەینەوە.
٢.
کەڵەکەبوونی زبڵ لە غەززە، هەڕەشەیە بۆ پاکپارێزی و ژینگە
بەڕێوەبەری تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەلەستین لەبارەی مەترسیی کەڵەکەبوونی زبڵ و خاشاک لە کەرتی غەززەو مەترسییە پاکپارێزی و ژینگەییەکانی، بەتوندی وشداریی دا.
3
عەلی حوسێن: کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتن و مژدەیە بۆ هەرێمی کوردستان
عەلی حوسێن ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەڵێـت، کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران و بافڵ تالەبانی هەم ڕێککەوتە، هەمیش مژدەیە.
ئەو ئەندامەی پارتی وتیشی: کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بافڵ تالەبانی هەم ڕێککەوتە، هەمیش مژدەیە بۆ هەرێمی کوردستان و هەردوولایەن، بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان لە ئەستۆدایە.
4
ڕووسیا: ئاشتەوایی گرێدراوی دەستەبەریی لێبڕاوانەیە
"ئەلەکساندر گروشکۆ" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ڕووسیا لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتەوایی سەبارەت بە ئوکراین، دەستەبەریی پتەو و لێبڕاوانەی پێویستە هەتا وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، بەئەندامبوونی کی یێف ڕەت بکەنەوەو ئوکراین، وەک وڵاتێکی بێلایەن وەمێنێ.
5
کوژرانی ٣٥کەس پاش باهۆزگەلی مەرگهێن لە ئەمریکا
باهۆز و فەرتەنەی قورس و وێرانکەر کە لە ڕۆژی ڕابردوو-وە بەشگەلێکی ئەمریکای داگرتووە، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٥ کەس . ئەو باهۆزانە کە باو بارانی بەلێزمەشیان لەگەڵدا بووە، خەساری زۆری لە ژێرخان و ماڵ و خانووبەرەی خەڵک داوە.