ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/17/ چوونەسەری ژماری شەهیدان و بریندارانی پارێزگاکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١.
چوونەسەری ژماری شەهیدان و بریندارانی پارێزگاکانی یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە
ژماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر سەنعاو چەند پارێزگای دیکە کە لە ٤٧ جاردا ئەنجامی گرت، بۆ ١٥١ کەس زیادی کردووە.
2
هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌خرێنه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، هێزه‌کانی ئه‌مریکا دۆخی ئاماده‌ییان بۆ "ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی" له سه‌رجه‌م بنکه سه‌ربازییه‌کانیان له عێراق به‌رزکردوه‌ته‌وه .به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مریکا هاوکاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌کان له ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای ئه‌مریکا که دژی یه‌مه‌ن ده‌ستیپێکردوه.
3
حەماس: هەڕەشەکانی نێردەی ئەمریکا، کاروبار ئاڵۆزتر دەکا
"حازم قاسم" وتەبێژی حەماس پاش قسەکانی "ستیڤ ویتکاف"ی نێردەی ئەمریکا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە وتی: وەڵامی حەماس بە پێشنیارەکانمان، قەبووڵنەکراوەو پێیان دەڵێین، ئاوەزمەندانەتر بجوڵێنەوە، پێی داگرت: ئەو هەڕەشانە، تەنیا، کاروبارەکان و دۆخەکە ئاڵۆزکاوتر دەکا.
4
سودانی: قێزه‌ونترین ژینۆساید له هه‌ڵه‌بجه رویدا
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی رژێمی به‌عس رایگه‌یاند، ساڵیادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه که قێزه‌ونترین کرده‌وه‌ی ژینۆساید له‌و شاره رویدا و ده‌شڵێت، "ئه‌رکی حکومه‌ت، له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌که‌یدا، خه‌مخۆری و خزمه‌تکردنی که‌سوکاری شه‌هیدانه".
5
بلیمەتانی زانستی، سوریا جێ دێڵن
سەرچاوە ئاگادارەکان باس لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی دەس و پێوەندییەکانی جۆلانی بۆسەر سوریا‌و هەڵاتنی بلیمەتانی زانستی لەو وڵاتە دەکەن.