ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/18/ دەسپێبوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
دەسپێبوونەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە، بە چرا سەوزی ئەمریکا گەیشتۆتە زیاتر لە ٣١٠ کەس.
2
هەڵاتنی پاپۆڕی ئەمریکایی بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی یەمەنەوە
ڕێبەری ئەنسارۆڵڵا ڕایگەیاند: "پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی پاش شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەڵاتووە بۆ 1300 کیلۆمەتریی باکووری دەریای سوور.
3
دەسترێژکارییەکانی ئەمریکا بێ وەڵام نامێنێتەوە
ئێران ڕۆژی دووشەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: هەرچەشنە کردەوەیەکی هێرشبەرانە وەڵامی قورس و کوشندەی بە دواوە دەبێت، بەرپرسیارێتی تەواویشی لە ئەستۆی ئەمریکایە.
4
ڕێککەوتنی سوریا و لوبنان لەسەر ئاگربڕ
هەواڵدەریی سوریا ڕایگەیاندووە کە لە نێوان دیمەشق و بەیروت ڕێککەوتن کراوە سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕو پێکدادانەکانی ئەمدواییەی سەر سنوورەکانیان.
5
بەڕێوبەرایەتی خۆسەر کوشتارەکەی کۆبانی شەرمەزار کرد
بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر بە شەرمەزارکردنی ئەو کوشتارەی کە سوپای تورکیا لە کۆبانی ئەنجامی داوە ڕایگەیاند: "بێدەنگە کردن بەرامبەر بە پەلامارەکانی تورکیا دەبێتە هۆی هاندرانی بۆ جەنایەتی جەنگیی زیاتر.
6
لیستی مووچەی مانگی 3ی هەرێم ئامادە کراوە
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 3 ئامادە کراوە و سبەی واتە ئەمڕۆ دەنێردرێت بۆ بەغدا.
7
ڕێزگرتنی وەرزشوانانی ئێرانی لە شەهیدانی هەڵەبجە
هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، پاسکیلسوارانی ئێرانی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەری 5400 شەهیدی کیمیاباران، لە سنووری باشماخەوە تا مۆنۆمێنتەکەی شەهیدانی هەڵەبجە ڕێگایان بڕی.