ئادار 18, 2025 10:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕەفەح
ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش داخستنی دەروازەی سنووری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دەستی دایە بۆردومانکردنی ئەم شارە.

2
دەستپێبوونەوەی شەڕی غەززە بە هەواهەنگیی ئەمریکا بوو
کارۆلین لێویت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە ئیسراییل سەبارەت بە پەلاماری سەرلەبەیانی سێ شەممەی بۆ سەر کەرتی غەززە لەگەڵ حکومەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاوێژی کردبوو.

3
بەردەوامیی هێرشکرانە سەر پاپۆڕی ئەمریکایی لە دەریای سوور
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو بۆ سێهەمین جار پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری "هەری ترۆمەن"ی ئەمریکایان لە باکووری دەریای سوور و هەروەها دژە پاپۆڕی ئەمریکاییان پێکاوە.

4
ئاگربڕ لە تەواوی خاکی سوریا پێویستە
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) دەڵێت: سوریایەکی ئارام و سەقامگیر پێویستی بەئاگربڕێکی سەرتاسەرییە، ناوبراو وتیشی: سەرکەوتنی قۆناغی ڕاگوزەر، پیویستی بە ئاگربڕە

5
سودانی: هەوڵی جدی دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکەنەوە.

6
کاردانەوەی سەرۆکی مەجلسی ئێران بە نامەکەی ترەمپ
محمد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کاردانەوە بە نامەکەی ترەمپ وتی: دانوستان ئەو شتەی نییە کە پێشتر دیاری کراوە و تەنیا ترەمپ خوازیاری جێبەجێ کرانیەتی.

7
بڕیاری وەدەرنانی کرێکارانی ئەمریکایی کێشەی ساز کرد
لە ڕۆژانی ڕابردوودا حکومەتی ترەمپ بە دەرکردنی یاسا و ڕێسای جۆر بە جۆر هەوڵی داوە بۆ کەم کردنەوەی ژماری کرێکارانی بەشە حکومییەکان، بەڵام ئەم بڕیارانە بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی جەماوەری و هەروەها دادوەرانی فیدڕاڵی بۆتەوە.