ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا /2025/03/19/ دووەمین ڕۆژی شەپۆلی نوێی پەلامارەکان بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
دووەمین ڕۆژی شەپۆلی نوێی پەلامارەکان بۆ سەر غەززە
لە دووهەمین ڕۆژی شەپۆلی نوێی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە، ئاماری شەهیدان و برینداران دەریدەخات کە منداڵان ئامانجی ڕژێمی زایۆنین
02
ناتانیاهۆ بەدوای شەڕە نەک ئازادکردنی گیراوەکان
سامی ئەبو زوهری، یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە داگیرکەران هەوڵ دەدەن ڕێککەوتنی تەسلیمبوون بەسەر گەلی فەلەستین بسەپێنن، کە تێیدا سەرکەوتوو نابن
03
یەمەن هێرش دەکاتە سەرپاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە، بۆ چوارەم جار لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، کەشتیی یو ئێس ئێس هاری ترومەنیان بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج.
04
وشداری موقتەدا سەدرلە گەیشتنی ڕژێمی زایۆنی بۆ سنووری عێراق
سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق، ڕەخنەی لە بێدەنگیی جیهان لە بەرامبەر شەهید بوونی منداڵان و ژنان لە غەززە گرت و هۆشداری دا لە بەرفراوانبوونی سنوورەکانی ڕژێمی زایۆنی.
05
وەزیری دارایی لەبارەی پارەی موچەوە بڕیاریدا
وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، نابێت پارەی تەرخانکراو بۆ موچە لەبانکەکاندا بۆ هیچ بوارێکی تر بەکاربهێنرێت، دەشڵێت،" بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە ".
06
سهرۆکى گهورهترین شارهوانى تورکیا دهستگیرکرا
ڕۆژنامەی دیلی سەباحی تورکی بڵاویکردەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ وخەنیمی سەرەکی ئەردۆغان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراو
07
ترەمپ و پوتین لەبارەی ئۆکرانیا رێککەوتن
لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، ڤڵادمێر پوتن رەزامەند بوو لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی 30 رۆژ هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە ئۆکرانیا ڕابگرن