ئادار 19, 2025 10:21 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

شەهید بوونی 14 فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی سەر کەرتی غەززە 

  سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ١٤ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ئەمڕۆی سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە شەهید بوون.

02

پەلاماری پۆلیس  بۆسەر بنەماڵەی زیندانیانی زایۆنی لە غەززە

پۆلیسی  ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کردە سەر بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیلی کە داوای گەڕانەوەی دەستبەجێیان بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیان دەکرد

03

پەسەندکردنی دانانی بن گویر وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆ

کابینەی ڕژێمی زایۆنی سەرەڕای دژایەتی ڕاوێژکاری یاسایی، دانانی بنگوێر وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆی پەسەند کرد

04

ڕێککەوتنی پارتی و یەکێیتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ

پارتی و یەکێیتی دوای کۆبوونەوەی فەرمییان دوێنێ، ڕایانگەیاند کە گەیشتوونەتە ڕوانگەیەکی هاوبەش بۆ قۆناغی داهاتوو، کە دەتوانێت بوار بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و باشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان خۆش بکات.

05

کاریگەرییەکانی دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو لەسەر سیاسەتی تورکیا

شارەزایان پێیان وایە دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو، خەنیمی سەرەکی ئەردۆغان و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ئەکادیمی بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە پەکەکە، پێدەچێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە کەشوهەوای سیاسی تورکیادا.

06

پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ  باسیان کرد لە تەقینەوەیەکی توند لە شەوی ڕابردوودا  لە حومسی سوریا  دوای پەلامارە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی زایونی

07

خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە نیویۆرک

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەر فەلەستینییەکان، هاواری پشتیوانی لە فەلەستین بۆ کۆتاییهێنان بەم پەلامارانە لە مەنهەتنی  نیویۆرک لە شەوانی پیروزی قەدر  دەنگی دایەوە.