ئادار 20, 2025 08:24 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

 

01

شەهید بوونی٧١ فەلەستینی دیکە لە شەوی ڕابردوو

  کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە لانیکەم ٧١ هاووڵاتی فەلەستینی لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

02

سوپای یەمەن فڕۆکەخانەی بن گوریونی کردە ئامانج

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: هێزەکانمان بە مووشەکی واوە دەنگی فەلەستینی ٢ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن (لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین)یان کردە ئامانج

. 03

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئەستەمۆڵ

سەرەڕای قەدەغەکردنی گردبوونەوە و خۆپیشاندان لە پارێزگای ئەستەموڵ، شەوی ڕابردوو شەقامەکانی شارەکە پڕبوون لە لایەنگرانی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ.

04

 پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزی پوتین لە سەرۆک کۆماری ئێران 

سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی لێکرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران دۆستێکی متمانەپێکراو و دراوسێیەکی باشی ڕووسیایە.

05

وادەیەکی نوێ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دیاریدەکرێت

بەوتەی وەزارەتی نەوتی عیراق  و کۆمپانیای سۆمۆ، هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بەندەری جەیهانی تورکییەوە دەستپێدەکاتەوە

  6 

کێنیست دانانی دووبارەی بن گویری پەسەند کرد

تەلەفزیۆنی کەناڵی ١٢ی  ڕژێمی  زایونی ڕایگەیاند کە کنێست ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دووبارە دانانەوەی ئیتامار بن پارێزگار وەک وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و گەڕانەوەی پارتە دڵخوازەکەی (ئوتێسما یەهودا) بۆ هاوپەیمانی حکومەت.

07 

خۆبواردنی ڕژێمی زایۆنی لە چۆڵ کردنی ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان

سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی خوی دەبوێرێ لە چۆڵ کردنی  ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری لوبنان