ئادار 28, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1

ڕێبەری شۆڕش: ڕۆژی قودس لە شانازییەکانی گەلی ئێرانە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی شەوی ڕابردوو لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە شکۆ و مەزنایەتیی ڕۆژی قودس وتی: "گەلی ئێران لەسەر ئامانجە گرینگ و سیاسی و بنەڕەتییەکانی خۆی سوورە و دروشمی پاڵپشتیکردنی فەڵەستینیش هەرگیز بەر نادات."

2
ڕۆژی قودس دەسەڵاتی خۆڕاگرییە بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان؛ لایەنگرانی فەلەستین لە سەرانسەری جیهان بە موسڵمان و ناموسڵمانەوە، بە بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس ئەم بۆنەیە بە هێز و دەسەڵاتێکی مەزنی سیاسی و مرۆیی خۆڕاگری بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دەزانن.

3
حوسی: ئێران لە داکۆکی کردنی گەلی فەلەستیندا دەورێکی سەرەکی دەگێڕێت
سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کردەوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پاڵپشتی هەمیشەیی لە گەلی فەلەستین و خەباتکارانی و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی وەعدی سادق دەوری سەرەکی و بنەڕەتی هەیە.

4
ڕۆژی قودس جەژنی سەرکەوتنی خۆڕاگرییە
خالید قەدوومی نوێنەری حەماس لە ئێران وتی: "ڕۆژی قودسی ئەمساڵ ڕۆژی بە جێژنکردنی سەرکەوتنی خۆڕاگرییە، لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی فەلەستین گێڕانەوە و ڕوانگەی جیهان بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستینی گۆڕیوە و خەڵکی سەرانسەری جیهان جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار دەکەن."

5
هادی ئەلعامری: ڕۆژی سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری نزیکە
هادی ئەلعامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق بە ئاماژە بە فیداکاری مێژوویی بەرەی خۆڕاگری جەختی کرد: سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری بە سەر ڕژێمی زایۆنی حاشا هەڵنەگرە و ئەوە بەڵێنی ئیلاهییە.

6
هاواری ڕزگاریی فەلەستین لە کاتی وتاردانی وەزیری ئینگلیزی
لایەنگرێکی فەلەستین کە ئاڵای فەلەستینی بە دەستەوە بوو وتاردانەکەی وەزیری بازرگانی ئینگلیزی لە بیرگەی "چەتم هاوس"ی لەبەر بەردەوامبوونی داکۆکی چەکەمەنی ئەم وڵاتە لە ڕژێمی زایۆنی تێکدا.