ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/28/ ڕێپێوانی سەرانسەری ڕۆژی قودس لە ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
ڕێپێوانی سەرانسەری ڕۆژی قودس لە ئێران
لەسەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە خەڵکی شار و گوندەکانی ئێران بە هاتنە نێو شەقامەکان لەگەڵ ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی قودس پێداگریان کرد لەسەر داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین و ئیدانەی بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان کرد.
2
ئیدانەی داگیرکاری و بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە وتاردانی ڕۆژی قودسی تاراندا وتی: "دەسگرتن بەسەر خاکی گەلی فەلەستین، ژینۆساید، لەبەندکردن، تیرۆر، ئەشکەنجە و کوشتنی ژنان و منداڵانی فەلەستینی لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دژ بە بەها و پرەنسیپە مرۆییەکانە."
3
هاودەنگی لەگەڵ فەلەستین لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران
خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە پارێزگای کوردستان تا کرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و خۆراسانی باکوور وەک هەموو ئێرانییەکانی دیکە لە ڕۆژی جیهانی قودس پشتیوانیی خۆیان لە ئارمانجی فەلەستین و قودسی پیرۆز ڕاگەیاند.
4
ڕێپێوانی خەڵکی بەحرەین لە ڕۆژی جیهانی قودس
خەڵکی بەحرەین سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئاراستەی هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ خەڵکی فەلەستین هاتنە سەر شەقامەکان و بە دروشمی «علی العهد یا قدس» بێزاری خۆیان لە ڕژێمی زایۆنی دەربڕی.
5
ڕێزگیران لە ڕۆژی جیهانی قودس لە کوەیت
ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس لە کوەیت بە بەشداری ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسی و پەرلەمانییەکان، باڵوێزانی وڵاتانی بیانی و ئەندامانی ئەنجومەنی دۆستایەتی ئێران و کوەیت و ژمارێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
6
بەڕێوەچوونی ڕۆژی قودس لە عێراق
خەڵکی شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس دیسان جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنییان لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا بە تووندی شەرمەزار کرد.