ئادار 29, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

٠١

پزشکیان: پشتیوانانی زایۆنییەکان بەرپرسیار بن بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە تیرۆریستە

 

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودسدا وتی: "پشتیوانانی زایۆنییەکان دەبێ وەڵامدەر بن بەرامبەر بەو جەنایەتانەی ئەم ڕژێمە تیرۆریستە دەیکات." لە دوایین هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە ڕۆژی قودسدا، خەڵکی ئێران بە پێی بەڵێنی هەموو ساڵەیان بە بەشداری لە ڕێپێوان هاواری پشتیوانی لە گەلی مەزڵومی فەلەستینیان بەرزکردەوە.

 

٠٢

ڕێزگرتنی گوردانەکانی ناسر سەلاحەددین لە خەڵکی ئێران لە ڕۆژی جیهانی قودس

 

گوردانەکانی ناسر سەلاحەددین لە گرووپەکانی خۆڕاگری بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودسەوە ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێبەری، خەڵک و ئەرتەشی ئێران لەبەر گرتنەبەری هەڵوێستێکی بوێرانە و درووست بۆ پاڵپشتی کردنی قودس، فەلەستین، غەززە و خۆڕاگری." ئەبوو عەتایا" وتەبێژی گوردانەکانی ناسر سەلاحەددین وتی: "ڕۆژی قودس تا هەتایی دەبێ و لە ویژدانی خەڵک و ئومەتی ئیسلامیدا هەر زیندوویە."

 

٠٣

سەیدی حوسی: ئێمە لە پێشگرتن بە هێزی دەریاوانی دوژمنی زایۆنی سەرکەوتوو بووین

 

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد کە ئەم گرووپە توانیویەتی لە پێشگری بە هێزی دەریاوانی ڕژێمی زایۆنی بە تەواوەتی سەرکەوتوو بێت. سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی بە ڕێز و سوپاس دەربڕین بەرامبەر بە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس، وتی: "گەلی یەمەن لە پاڵپشتیکردنی فەلەستین و پیرۆزایەتییەکان جیاوازە."

 

٠٤

 فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی بانترین ئاستی هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمنان

 

ئەمیر سەرلەشکر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی: "ئێمە هەموو ئەوەی کە بۆ بەرگری لە وڵات پێویستمان بێت، بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی لاوانی زانستوەرمان جێبەجێی دەکەین و هێزە چەکدارەکانمان هەمیشە خۆیان ئامادە کردووە بۆ بانترین ئاستی هەڕەشە و گوڕەشەی دوژمنان.

 

٠٥

 ١٤٤ کوژراو و ٧٣٢ بریندار دوایین ئاماری بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی میانمار

 

 ژێدەرە هەواڵییەکان لە میانمار ڕایانگەیاندووە کە لە بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتەدا تا ئیستا ١٤٤ کەس کوژراون و ٧٣٢ کەسیش بریندار بوون. ژێدەرە سەربەخۆکان دەڵێن کە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی میانمار دەگاتە هەزاران کەس.