ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/03/29/ شەهید و برینداربوونی چەن فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
01
شەهید و برینداربوونی چەن فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە
تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێکی لە ناوەڕاست و ڕۆژاوای شاری ڕەفح لە باشووری کەرتی غەززە دایە بەر پەلامار. هەروەها لەم پەلامارەدا فەلەستینییەک شەهید بوو و ژمارێکیش بریندار ببوون. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسراییل ماڵێکیان لە باکووری خان یونس بۆردومان کرد کە بەهۆی ئەو بۆردومانەشەوە فەلەستینییەک شەهید بوو و ٧ کەسی دیکە بریندار بوون.
٠٢
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی قودس لە عێراق
عێراقییەکان ڕێزیان گرت لە ڕۆژی جیهانی قودس و پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی مەزڵومی فەلەستین بە بەشداری لە ڕێپێوان دەربڕی. خەڵکی عێراق لە پێتەخت و ژمارەیەک لە شارەکانی دیکەی ئەم وڵاتە، لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزان هاوکات لەگەڵ ئێران و ناوچەکانی دیکەی دونیا بە بۆنەی ڕۆژی قودس خۆپیشاندانیان کرد و پێیانداگرت لەسەر پاڵپشتییان لە خەڵکی فەلەستین.
٠٣
ڕۆژی جیهانیی قودس بە بەشداریی موسڵمانان و جوولەکەی دژەزایۆنی لە نیویۆرک
ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس سەرباری هەڕەشەکانی حکوومەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە چالاکانی پشتیوانی فەلەستین، بە بەشداری ڕۆژووانانی وڵاتانی جۆربەجۆر و هەروەها ژمارەیەک لە جوولەکەی دژەزایۆنی هاوکات لەگەڵ سەرانسەری جیهان لە مانهەتنی نیویۆرک بەڕێوە چوو.
٠٤
ئیدانەی بنپێکرانی ئاگربڕ و دەستدرێژیی تازەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی بەیرووت کە بنپێکەری ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربڕ دێتە ئەژمار، ئیدانە کرد. ئیسماعیل بەقایی وتی: "ئێمە خوازیاری هەنگاوی خێرا و کاریگەری کۆمەڵگای جیهانین بۆ کۆتایی پێهێنان بە بنپێکرانی بەردەوامیی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە لایەن زایۆنییەکانەوە."
٠٥
پەلاماری شێتانەی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا دەیان جار پەلاماری یەمەنیان داوە. دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن لە کاتێکدا ڕووی لە زیادبوون ناوە کە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٧١ پەلاماری ئاسمانی کراوەتە سەر پارێزگا جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.