ئادار 30, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

01

١٤ شەهید و دەیان بریندار لە دوایین پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

لە درێژەی پەلامارەکان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، تا ئێستا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار. پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئۆردووگای ڕەفەح لە ناوچەی شابوورە بووە هۆی شەهیدبوونی ماریا موسلیح زەعرەب، کچە تەمەن ٩ ساڵی فەلەستینی و برینداربوونی 5 کەسی دیکە کە زۆربەیان منداڵن.

02

دەستبەسەرکراوی زایۆنی: کەس ناتوانێ بە زۆری هێزی سەربازی لە غەززە بمانباتە دەرەوە

گوردانەکانی قەسام ڤیدیۆیەکیان لە دەستبەسەرکراوێکی زایۆنی بڵاو کردەوە کە تێیدا ئەم دەستبەسەرکراوە ڕوو لە سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەڵێ: بۆ تێناگەی؟ کەس ناتوانێ ئێمە بە زۆری هێزی سەربازی لێرە بباتە دەرەوە. هەر چەشنە هەوڵێک بۆ بردنە دەرەوەمان بە زەبر و زۆر، تەنیا کوژرانی ئێمەی بە دواوە دەبێ و بەس.

03

عێراق سووتەمەنیی ٦ مانگی لوبنان دابین دەکات

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ نەبی بێری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان، ڕازی بوو بە دانی مۆڵەت بە وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنیی شەش مانگی لوبنان. سوودانی پێداگر بوو لەسەر داکۆکی عێراق لە ئاسایش و سەقامگیریی لوبنان بە هەموو چین و توێژەکانییەوە و پێبەندی بە یارمەتیدانی ئەم وڵاتە لە پێناو بنیاتنرانەوەی.

04

تورکیا لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ٥١٨ جار هەرێمی کوردستانی بۆردومان کردووە

 ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٥١٨ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی سوپای تورکیاوە پەلامار دراون.

05

٧٠٠ خێزان ‌و منداڵى سه‌ركرده‌ و چه‌كدارانى داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عێراق

به‌گوێره‌ى زانیارییەکان؛ بڕیار وایه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له ‌خێزان‌ و منداڵى سه‌ركرده‌ و چه‌كدارانى داعش كه‌ له‌ سوریا بوون، بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ عێراق.