ئادار 30, 2025 10:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

ڕازیبوونی حەماس بە پێشنیاری تازەی ئاگربڕ لە غەززە

ڕێبەری حەماس لە غەزە ڕایگەیاندووە ئەم بزووتنەوەیە ڕێککەوتووە لەسەر پێشنیاری تازەی ئاگربڕ لە غەززە. خەلیل ئەلحەیە وتی: "ئێمە دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێشنیاری تازەمان لە ناوبژیوانانی میسری وەرگرت و ڕازیبوونی خۆمان بەو پێشنیارە ڕاگەیاند."

02

پێداگری هەزاران خۆپیشاندەری ئیسراییلی لەسەر پێویستی ڕێککەوتنی ئاگربڕ

 هەزاران زایۆنی لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایانەدا لە تلاڤیڤ خوازیاری بەردەوام کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان لە ڕێگەی ڕێککەوتنەوە بوون. هەزاران زایۆنی شەوی ڕابردوو لە تلاڤیڤ بە دانی درووشم دژ بە نەتانیاهۆ داوایان لێ کرد ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس قبووڵ بکات.

03

شێخ نەعیم قاسم: دوژمن لە لوبنان لە دووی داگیرکاریدایە

سکرتێری گشتی حیزبوڵای لوبنان وتی: "خۆڕاگری بە هێزێکی کەمەوە درێژەی دا بە بەرخودانی خۆی، و ئێمە توانیمان پێش بگرین بە دەستدرێژی و هەروەها ڕژێمی زایۆنی بوەستێنین." شێخ نەعیم قاسم وتیشی: "ئیسراییل دەیهەوێ لە ڕێگای کەناڵی سیاسییەوە ئەوەی بەدەست بێنێ کە نەیتوانیبوو لە شەڕدا بە دەستی بێنێ."

04

ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: هەر هەفتە لە گۆڕەپانەکاندا دەبین

بە بەردەوام بوونی ئاڵۆزی و نائارامی لە تورکیا ڕێبەری پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە بە نیازە هەموو هەفتەیەک لە ئەستەموڵ کۆبوونەوە بەڕێوە ببات. ئۆزگۆر ئوزەل وتی: "ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بۆ جێبەجێکردنی دادگەری هاتنە مەیدانەوە، ئەمە تازە دەستپێکی ڕێگایە."

05

پێکهاتنی کابینەی تازە لە سووریای بە بێ کورد

 ئەبوو محمد جۆلانی سەرکردەی هەتەشە شەوی ڕابردوو با ڕاگەیاندنی هەواڵی پێکهێنانی کابینەی تازە لە سووریا وتی کە ئەم وڵاتە بەرەوڕووی ئاستەنگی گەورە بۆتەوە. شایانی باسە کوردی سووریا هیچ پۆستێکیان لە حکومەتی تازەی ئەم وڵاتەدا نییە.