ئادار 31, 2025 08:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

٠١

جەژنی ڕەمەزان لە ئێران

ئەمڕۆ لە ئێران جەژنی ڕەمەزانە و خەڵکی موسڵمانی ئێران پاش یەک مانگ بەڕۆژووبوون  لە کاتژمێرەکانی دەسپێکی ڕۆژەوە خۆیان گەیاندە موسەلای ئیمام خومەینی (رە) بۆ بەجێهێنانی نوێژی جەژن. لە تاراندا نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە بەرنوێژی و ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتووڵاهولعوزما خامەنەیی بەڕێوەچوو.

 

٠٢

پزیشکان: هەڵسوکەوتی ئەمریکاییەکان درێژەی ڕێگای دانوستان دیاری دەکات

 

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە نامەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: لە وەڵامدانەوە بە ترەمپ ڕامانگەیاندووە کە ڕێگای دانوستانی ناڕاستەوخۆ کراوەیە و ئێرانیش هەرگیز خۆی لە دانوستان دوور نەخستۆتەوە و ئەوەی ئاستەنگی ناوەتە سەر ئەم ڕێگایە، بەڵێنشکێنی بووە.

٠٣

 

شەهیدبوونی ٤٣ فەلەستینی لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە لە جەژنی ڕەمەزاندا

لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لانیکەم ٤٣ فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوون. ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەرمی ١٤ شەهیدی فەلەستینی لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکانی غەززە  دەرهێنراون کە ٧ کەسیان هێزی فریاگوزار و ٥ کەسیش هێزی بەرگری شارستانی بوون.

٠٤

هێرشی یەمەن بە مووشەکی بالستیکی زولفەقار بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن  باسی هێرشی بە مووشەکی بالستیکی "زولفەقار" بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تلاڤیڤ و پێکانی سەرکەوتووانەی ئامانجەکەی کرد و وتی: بەم ئۆپەراسیۆنە سەلماندمان کە ئەمریکا نەیتوانی ڕێگری بکات لە پاڵپشتییەکانی یەمەن لە گەلی مەزڵوومی فەلەستین .

٠٥

سوپای میانمار لە جەنگەی قەیرانی بوومەلەرزەدا بەردەوامە لە بۆردومانی شارەکان

لە جەنگەی قەیرانی دوای بوومەلەرزە گەورەکەی میانمار کە نزیکەی هەزار و ٧٠٠  کوژرای لێکەوتەوە، سوپای میانمار بەردەوامە لە بۆردومان کردنی شارەکان دژ بە هێزەکانی سەرهەڵداو.