ئادار 31, 2025 10:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

٠١

پێداگری ڕێبەری مەزنیش شۆڕش لەسەر وەڵامی بەرامبەر بە ئەمریکا و زایۆنییەکان

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا لە تاران فەرمووی: ئەگەر لە لایەن ئەوانەوە واتە ئەمریکاییەکان و ڕژێمی زایۆنی هەر چەشنە شەڕاشۆییەک ئەنجام بدرێ، بێگومان وەڵامێکی کوشندەیان پێ دەدەینەوە و زەبرێکی قورسیان لێ دەکەوێت. لەم ناوچەیەدا تەنیا یەک هێزی نیابەتی هەیە و ئەویش ڕژێمی زایۆنیی داگیرکەری فاسدە.

 

٠٢

دیداری بەرپرسانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕش

بەرپرسانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد. ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە ئێران بەرپرسانی نیزام و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران لە حسێنییەی ئیمان خومەینی لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد و بە پێی ڕەوتی جاران ڕێبەری مەزنی شۆڕش لەم دیدارەدا هەندێ ڕاسپێری و ئامۆژگاری ئاراستە کرد.

 

٠٣

قەیس خەزعەلی: عێراق نابێ هەروا تەماشاچی ڕەوشەکە بێت

 

ئەمینداری گشتی عەسایەبی ئەهلی حەقی عێراق لە خوتبەی جەژنی ڕەمەزاندا وتی: جیهانی ئیسلام تەماشاچیی بارودۆخەکەیە و هەنگاوێکی بە کردەوەی لە هەمبەر ئەو ژینۆسایدەی لە غەززە دەکرێ هەڵنەگرتووە. ناوبراو وتی: عێراق نابێ بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا تەماشاچی بێت و بەس، دەبێ پێش بە پارچەپارچەکرانی ئەم وڵاتە بگرێ.

 

٠٤

یەک شەهید و ٥ بریندار لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

 

ئەنیس ئەلئەسبەحی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند کە لە پەلاماری ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر گوندی ئەلقابیل لە ناوچەی جەزەر هەڵکەوتوو لە باکووری سەنعا، شارومەندێکی ئاسایی شەهید بووە و ٥ کەسیش بریندار بوون. ئەمریکا لە ئەمڕۆوە پەلاماردانی یەمەنی دەست پێکردۆتەوە.

٠5

بەشداری بەملیۆنان پاکستانی لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە پەیامی یەکدەنگی و بەرگری لە فەلەستین

 

بە ملیۆنان کەس لە خەڵکی موسڵمانی پاکستان لە شیعە و سوننەوە ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزانیان لە مزگەوتەکان، شوێنە ئایینییەکان و حوسێنییەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو بەجێ هێنا و بە بەجێهێنانی نوێژ و تاعەت و خستەنە بەرچاوی یەکێتی و یەکپارچەییان، دوعایشیان کرد بۆ ئازادیی فەلەستین و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام.